هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم و به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌مریكا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر، ستایشی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و ڕای ده‌گه‌ینن، بۆ به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزیكی نیشتمانیی تۆكمه هیوای زۆریان هه‌یه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كنێنزی به‌رپرسی تیمی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێل مایكڵ گاجیرۆ به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی كونسوڵگه‌ری ئه‌مەریكا له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مەریكای كرد له به‌رانبه‌ر پاڵپشتی و پشتیوانییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌پێناو سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كۆڵۆنێل گاجیرۆ به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایش له كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له هه‌ولێر دڵخۆشیی واشنتۆنی له گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی، ئومێد ده‌خوازین وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگ بنێت له پڕۆسه‌ی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی (كارنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن)ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.