نرخی زێڕ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت. ئه‌گه‌ری دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا، به گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx ئێسته نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به دوو هه‌زار و 50 دۆلار ده‌فرۆشرێت. نرخی زێڕ له كۆتایی مانگی رابردوو به‌رزترین نرخی له‌وه‌ته‌ی شه‌ش مانگی رابردوو تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشته دوو هه‌زار و هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه دابه‌زیبوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه به خێرایی رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
ئه‌گه‌ری دابه‌زینی سوودی بانكی، هانی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌دات روو له كڕینی زێڕ بكه‌ن و له‌م رۆژانه‌دا داخوازی بۆ كڕینی زێڕ زیادی كردووه.
كاتێك رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز بێت، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده نییه زێڕ بكڕێت بەڵام کەس سوود نزم بوو دەیکرێت
كاتێك رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز بێت، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده نییه زێڕ بكڕێت، چونكه هه‌ڵگرتنی زێڕه‌كه زۆر گران له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت.
هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ به‌تایبه‌تی له مانگی رابردوودا، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان و جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێكه ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌ره زۆره‌ی له‌سه‌ر بازاڕی زێڕ نه‌هێناوه‌ته كایه‌وه. جگه له‌مه دابه‌زینی به‌های دۆلاریش له بازاڕه‌كانی دنیا، وایكردووه نرخی زێڕ زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
زێڕ له‌و كاڵا گرانبه‌هایانه‌ی دنیایه كه له كاتی جه‌نگ و نائارامی، نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێ متمانه‌یی له وه‌به‌رهێنانی كه‌رته‌كانی تر و ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خوازیارن سامانه‌كه‌یان به زێڕ بپارێزن.
نرخه‌كانی بۆرسه، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، ئێسته مسقاڵی زێڕی عه‌یار 24 به 515 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 21 بووه 455 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 395 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.