پیاوێك ژنەكەی بۆ رۆژی لە دایكبوونی نەبردە دوبەی كوژرا

:: AM:11:36:01/12/2023 ‌
ژنێكی هندی مێردەكەی بە لێدانێكی توند لەسەر داوە كوشت، چونكە مێردەكەی رەتكیردەوە بۆ رۆژی لە دایكبوونی بیبات بۆ دوبەی.

ئەمِۆ هەینی یەكی كانوونی یەكەم، میدیاكان بڵاویان كردەوە، ژنێكی هندی مێردەكەی بە لێدانێكی توند لەسەری داوە كوشت، چونكە مێردەكەی رەتكیردەوە بۆ رۆژی لە دایكبوونی بیبات بۆ دوبەی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیس، ئەو پیاوە/ 36 ساڵ/ـە بۆیە گیانی لە دەستداوە لە ئەنجامی ئەوەی چەقۆیەكی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لێدراوە گیانی لەدەستداوە، هۆكاری كێشەكەشیان ئەوە بوو پیاوەكە ڕەتیكردووەتەوە پشووەكەی لە دوبەی بەسەر ببات و لەوێ ئاهەنگی لەدایكبوونی بگێڕێت.

سەڕچاوەیەكی پۆلیس ئاماژەی بەوەدەكات، بكوژەكە ناوی رینۆكایە و /38 ساڵ/ـە، نیخیل كە كوژراوەكەیە لەگەڵ لێدانەكە ژمارەیەك ددانەكانی شكاوە، بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد