بەرگری توركیا: لە هەڵمەتێكدا پێنج چەكداری پەكەكە لەلایەن درۆنەكانمانەوە لە هەرێمی كوردستان كوژران

:: PM:05:01:01/12/2023 ‌
وەزارەتی بەرگری توركیا رای گەیاند، پێنج چەكداری پەكەكەیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "چنگ - قفڵ" لە كوردستاندا كوشتووە. 

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ هەینی 1ی دیسێمبەری 2023، لە هەڵمەتی "چنگ - قفڵ"دا پێنج چەكداری پەكەكە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە هەرێمی كوردستان كوژراون. 

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی داوە، چارەنووسی چەكدارەكانی تری پەكەكەیش بەم شێوەیە دەبێت و كەسیان قورتاریان نابێت لە هەڵمەتەكە. 

لە 17ی نیسانی ساڵی 2022 توركیا هەڵمەتی "چنگ - قفڵ"ی راگەیاند دژی رێكخستن و چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەكانی مەتینا، زاب، ئەفشین و باسیان لە هەرێمی كوردستان.


وشە - پۆڵا مەحموود