هاووڵاتییەك خۆبەخشانە باخچەی "دایك" لە شارەزوور نۆژەندەكاتەوە بەهۆی خۆشەویستی بۆ دایكی

:: PM:11:07:01/12/2023 ‌
هاوڵاتییەک لە شارەزوور باخچەی دایکی لەسەر ئەركی خۆی  نۆژەنکردەوە و دەشڵێت، بەهۆی خۆشەویستی بێسنوورم بۆ دایکم باخچەکەم نۆژەنکردەوە چونکە باخچەکە ناوی دایکە.

لەمبارەیەوە دڵشاد ئەحمەد كە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارۆکەی شارەزوورە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی خۆشەویستی و سۆزی بێسنوورم بۆ دایکم، لەسەر ئەرکی خۆم هەستام بە نۆژەنکردنەوەی باخچەی دایک لە شارۆکەی شارەزوور.

زیاتر گوتی، هەموو پێداویستیەکانی ناو باخچەکەم نۆژەنکردەوە، بەتایبەتی ناونیشانی سەر تابلۆکە کە نووسراوە "دایک" بە جوانترین شێوە نووسیمەوە، بۆئەوەی ناوی دایک جوان و ڕوون دەربکەوێت.

'دڵشاد دەڵێت دایکم لە ژیاندا ماوە و هیوادارم تەمەن درێژ بێت لەگەڵ دایکی هەموو مرۆڤێک لەجیهاندا، دەخوازم کە هیچ کات ئازاری بێ دایکی نەبینم"

شارۆکەی شارەزوور 32 کیلۆمەتر بە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانییەوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 50 هەزار.



شارەزوور / ئاسان محەمەد








وشە - پۆڵا مەحموود