هه‌ستی رزگار هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیا، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به "وشه"، باس له كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له ڕۆڵبینینی له درامای كۆمیدی و گۆرانی و ده‌ڵێ، ڕۆڵی كۆمیدیای لا په‌سنده و له پاڵیشیدا توانیویه‌تی 20 به‌رهه‌می گۆرانی پێشكه‌ش بكات.
هه‌ستی رزگار گوتی، ''هونه‌ر بۆ من واتا ژیان، واتا ئاسووده‌بوونی ناخی خۆم له ناو ئه‌م جه‌نجاڵییه‌دا، كاتێك كه خه‌مێكم هه‌یه، موزیكێك ده‌ژه‌نم یان پارچه گۆرانییه‌ك ده‌ڵێم، ده‌روونم ئاسووده ده‌بێت''.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به قسه‌ی خۆش ناسراوه و خۆی باس له‌وه ده‌كات، له زنجیره‌یه‌كدا به‌شدار بوو به ناوی "گه‌رمه‌سات" كه زۆر چووه ناو خه‌ڵك و ئه‌و رۆڵه‌ی كه ئه‌و هه‌یبوو، ئیتر له سیزنی نوێ‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت و هه‌ست ده‌كات خۆی له ناویدا دۆزیوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی نوێ له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دان كه ده‌توانرێ پشتیان پێ ببه‌سترێ
''له چاو ساڵانی پێشوودا دراما و فیلمی كوردی زۆرباشه، چونكه ئێسته كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی نوێ له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دان كه ده‌توانرێ پشتیان پێ ببه‌سترێ، كاری باش پاره‌ی باشی ده‌وێ و ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌كرێ، باشتریش بێت تا وڵاتانی تر بتوانن بۆ ئابووری وڵات پشتی پێ ببه‌ستین.'' هه‌ستی رزگار وای گوت.
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستی رزگار ئه‌كته‌ر بێت، گیتارژه‌ن بووه و گۆرانیشی گوتووه، خۆی حه‌ز به گوێگرتن له گۆرانیی خه‌ڵكی تر ده‌كات، هه‌رچه‌نده زیاتر حه‌ز به‌ده‌نگی كه‌مال محه‌مه‌د و میكائیل و ڕۆژ كه‌ریم ده‌كات، له تازه‌كانیش گوێ له شاباز زه‌مانی، هه‌ردی سه‌لامی و كاروان كامیل ده‌گرێت.
ئه‌و له كۆتاییدا ده‌ڵێت، درامای كۆمیدی و ئاسایی پێویسته، به‌ڵام خۆی كۆمیدیا هه‌ڵده‌بژێرێت، چونكه ئێسته خه‌ڵك پێویستی به كۆمیدیایه به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ، زیاتر له 20 به‌رهه‌می هه‌یه كه خۆی تۆماری كردوون، له كاری دراماشدا دوو وه‌رزه به‌شداره و له درامای "گه‌رمه‌سات" رۆڵ ده‌گێڕێت كه له كه‌ناڵی دیمه‌ن په‌خش ده‌كرێت.
هه‌ڵه‌بجه \عه‌زیز هه‌ورامی