یه‌كێك له كۆنترین باڵه‌خانه خواره‌كانی شاری ''بۆلۆنیا''ی ئیتاڵیا،
مه‌ترسیی هه‌ره‌سهێنانی له‌سه‌ره و ئێسته شاره‌وانیی ئه‌و شاره له‌به‌ر مه‌ترسیی ڕووخانی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه، ڕێگری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات توخنی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ون.
ئیتاڵیا دیوارێكی ڕێگری به درێژی پێنج مه‌تر به ده‌وری تاوه‌ری ''گاریسێندا'' بنیات ناوه، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له داڕووخانی تاوه‌ره‌كه، جێی باسه ئه‌م تاوه‌ره كۆنه مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 12.
به‌رزیی تاوه‌ره‌كه 47 مه‌تره و به ڕێژه‌ی چوار پله چه‌ماوه‌ته‌وه، ئێسته پله‌ی چه‌مانه‌وه‌كه‌ی ڕوو له زۆربوونه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسیی داڕووخانی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه دروست كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆڵۆنیا ده‌ڵێ، حاڵه‌ته‌كه زۆر مه‌ترسیداره و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش به هه‌ره‌سهێنانی باڵه‌خانه‌كه بگرن.
تاوه‌ری ''گاریسێندا'' له پاڵ تاوه‌ری ''ئاسینێلی'' یه‌كێكه له‌و دوو تاوه‌ره به‌رزه‌ی بۆڵۆنیا كه ئاسمانی شاره‌كه‌یان ته‌نیوه، ''ئاسینێلی'' دوو هێنده‌ی تاوه‌ری 'گاریسێندا'' به‌رزه، تاوه‌ری ''ئاسینێلی'' به هه‌مانشێوه خوار بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌مانه‌وه‌ی پێوه دیار نییه.
بۆ یه‌كه‌مین جار له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ڕێ له گه‌شتیاران گیرا بچنه ناو تاوه‌ری گاریسێندا، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كه تووشی داخوران بوون.
ئێسته ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه‌یه و پلانیان داڕشتووه بۆ ڕێگریكردن له ڕووخانی، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه 4.3 ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخان كراوه.