مەم ئارارات زۆرترین بینەر و گوێگری لە هەر چوار پارچەی كوردستان هەیە

:: AM:11:24:02/12/2023 ‌
زۆربەی بەرهەمەكانی مەم ئارارات پێشوازییەكی مەزنیان لێ دەكرێت، ئەلبوومی 'ل هیڤیا بارانێ' لەو ماوەیەدا زۆرترین بینەری هەبووە لە یوتیوب، ئارارات بە كۆنسێرتەكانیشیدا دیارە جەماوەرێكی زۆر لە كوڕان و كچانی كورد خۆشیان دەوێ.

 ئەم بەرهەمە لە تێكست و ئاوازی مەم ئارارات خۆیەتی و كاری میكس و ماسترینگی لەلایەن نیهاد جەمشەری بۆ كراوە، بەشێوەی ڤیدیۆ و گرافیك لە كەناڵی تایبەتی مەم ئارارات لە یوتیوب بڵاو كراوەتەوە، لەلایەن رۆبین كاری بۆ كراوە و زیاتر لە یەك ملیۆن 800 هەزار جار بینراوە.

 مەم ئارارات لە 1981 لە گوندی گركێ شێخێ لە ناوچەی دێركی چیای مازی لە مێردینی باكوری كوردستان لە دایك بووە، یەكەم ئەلبوومی گۆرانیی بە پاڵپشتی هاوڕێكانی بەناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە 2013 بڵاو كردەوە.

 مەم ئارارات لەم ساڵانەی كۆتاییدا ئەنجامێكی باشی بەدەستخستووە، بە دەنگی خۆی ستایلێكی تایبەتی داوەتە موزیكی كوردی. كاتێك حەوت ساڵان بوو، خێزانەكەی لەبەر ڕەوشی ئابووری لە مێردینەوە كۆچیان كرد بۆ شارەكانی تر. لە منداڵییەوە حەزی بە موزیك ھەبووە، بەڵام بەهۆی سەختی ژیانی ماڵباتەكەی درەنگ دەستی پێ كرد، كەچی ئێستە یەكێكە لە درەوشاوەترین هونەرمەندانی كورد.

لە دەستپێكی ٢٠٠٠ لەسەر پلاتفۆرمی جیاواز بەرھەمەكانی دەركەوتن. لە كۆتاییدا بە پشتگیریی ھاوڕێكانی، یەكەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاو كردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ گەڕایەوە ناوچەی قۆسەر لە مێردین، ئەو شوێنەی كە لێی ھاتووەتە دنیاوە.

مەم ساڵانە چەند كۆنسێرتێك لە شارەكانی باكور، توركیا و دەرەوە ڕێكدەخات. چەند جارێك لە شارە جیاوازەكانی توركیا بەبیانووی جیاواز كۆنسێرتەكانی ڕاگیراون، مەم ئارارات زۆرترین بینەر و گوێگری لە هەر چوار پارچەی كوردستان هەیە.




وشە - سۆران عەزیز