دوێنێ هه‌ینی له دوای حه‌وت رۆژ له ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، شه‌ڕ به‌توندی ده‌ستی پێ كرده‌وه. له راپۆرتێكدا ئاماژه به هۆكاره‌كانی به‌كۆتاهاتنی ئاگربه‌سته‌كه كراوه كه ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ریه‌كه‌یان، لایه‌نی به‌رانبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن بۆ وه‌ستانی ئاگربه‌ست، له كاتێكدا له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه، ژماره‌یه‌ك له دیل و بارمته له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس هاتنه گۆڕینه‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رله یه‌ك سه‌عات له به‌كۆتاهاتنی ئاگربه‌سته‌كه، هێزه‌كانی ئیسرائیل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی وڵاته‌كه لێدا، دواتر رایان گه‌یاند كه مووشه‌كێكیان له ئاسماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له كه‌رتی غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی ئیسرائیل هاوێشترابوو. دوای سه‌عاتێكی تریش ئیسرائیل رای گه‌یاند كه جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و حه‌ماسی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه.
له‌وكاته‌وه سوپای ئیسرائیل و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی، چه‌ندان ئامانجیان له‌ناو كه‌رتی غه‌زه بۆردمان كرد. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی، حه‌ماس ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ری بوو، جێبه‌جێ نه‌كردووه و بارمته‌كان له منداڵ و ژنان سه‌رجه‌میانی ئازاد نه‌كردووه، جیاله‌وه‌ی مووشه‌كی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی ئیسرائیل كردووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه حه‌ماس هۆكاری كۆتاهاتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی. ده‌ڵێ ئیسرائیل ئاماده نه‌بوو بۆ ئازادكردنی ئه‌و دیلانه‌ی ئیسرائیلی كه مابوون، داواكانیان جێبه‌جێ بكات.
حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، ئیسرائیل پێشوه‌خته بڕیاری دابوو دوژمنكارییه دڕنده‌ییه‌كه‌ی ده‌ست پێ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش هۆكاره‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه ده‌یه‌وێ تاوانه‌كانی جه‌نگی ئیسرائیلی له دژی غه‌زه به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌یش گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل پێ كردووه.
هاوكات له‌ناو ئیسرائیلیش نه‌ته‌نیاهۆ به‌هۆی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ئاگربه‌ست، له‌لایه‌ن راستڕه‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی زۆری له‌سه‌ر بووه تا جه‌نگه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه، تا ئێسته‌یش هیوا هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌یش قه‌ته‌ر كه له سه‌ره‌تاوه لایه‌نی سه‌ره‌كیی ناوه‌ندگیری ئاگربه‌سته‌كه بوو له‌گه‌ڵ میسر و ئه‌مه‌ریكا، دووپات ده‌كاته‌وه كه تا ئێسته‌یش دانوستان به‌رده‌وامه به‌و ئامانجه‌ی دیسان ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین له غه‌زه رای گه‌یاند، له ماوه‌ی حه‌وت سه‌عات كه جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه، 60 كه‌س كوژراون، هێرشه‌كانیش زۆر به توندی به‌رده‌وامن.
جێمس ئیلده‌ر له رێكخراوی یونیسیڤ له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به منداڵان، بۆ "بی بی سی" له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی غه‌زه‌وه گوتی، دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره، له رووخساری خه‌ڵكدا ئه‌و مه‌ترسییه ده‌خوێنرێته‌وه. هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل زۆر توندوتیژن. كۆتاهاتنی ئاگربه‌سته‌كه و ئه‌وه‌ی دواتر روو ده‌ده‌ن، مۆته‌كه‌یه‌كه كه هه‌موو خه‌ڵكی كه‌رته‌كه‌ی تۆقاندووه.
به‌رله ئاگربه‌سته‌كه، كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌شێكی زۆری وێران كرابوو، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو كه حه‌ماس به هه‌زاران مووشه‌ك، هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و ژماره‌یه‌كی زۆری لێ كوشتن. ئیسرائیلیش ده‌ڵێ له‌وه‌ته‌ی جه‌نگه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، 10 هه‌زار بۆمب و مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌رته‌ی فه‌له‌ستین كردووه، به‌هۆیه‌وه 98 هه‌زار باڵه‌خانه و خانوو له غه‌زه وێران كراون، زۆربه‌ی وێرانكارییه‌كانیش له به‌شی باكوری كه‌رته‌كه‌دان.
هێرشه تونده‌كانی ئیسرائیل وایكرد هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌زه نه‌گات یان زۆر به كه‌می پێیان بگات، بۆیه لایه‌نه‌كانی هاریكاریی مرۆیی، زیاتر سوودیان له‌و ئاگربه‌سته وه‌رگرت تا بتوانن هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه هاووڵاتییانی غه‌زه، به‌ڵام دیسان ئاسته‌نگ بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غه‌زه دروست بووه.
له دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ و دواتر یه‌ك هه‌فته ئاگربه‌ست و ئێسته‌یش دووباره له ده‌ستپێكردنه‌كه‌ی جه‌نگه‌كه، سه‌رنجی زۆری ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌شی باشووری كه‌رته‌كه‌یه. به‌پێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، ئێسته باشووری ئه‌و كه‌رته تووشی بۆردمان بووه.
سوپای ئیسرائیل نه‌خشه‌یه‌كی غه‌زه‌ی له به‌رده‌سته كه كه‌رته‌كه‌ی دابه‌ش كردووه‌ته سه‌ر دوو هه‌زار ناوچه. بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ هه‌وڵی زۆر ده‌دات هاوكاریی ئه‌وانه بكات كه ده‌یانه‌وێ كه‌رته‌كه جێبێڵن. بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌و ناوچانه ده‌ستنیشان كراون كه خه‌ڵكی هه‌ڵاتوو له شه‌ڕه‌كه بۆی بچن تا به‌سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوری خان یونس بڵاو كرده‌وه كه ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌رتی غه‌زه‌یه، بڵاوكراوه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسرابوو و بۆ دانیشتووان ده‌ڵێ، به‌زووترین كات ناوچه‌كه جێبێڵن و روو بكه‌نه ره‌فه‌ح.
به‌رله ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوی به به‌رپرسه‌كانی ئیسرائیل كه‌وتبوو و پێی گوتوون، بۆ قۆناغی دووه‌می جه‌نگه‌كه، زۆر پێویسته پارێزگاری له خه‌ڵكی سڤیل بكه‌ن.
زۆر گرنگه وریای هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵی فه‌له‌ستینییه‌كان بن
بلینكن زیاتر گوتوویه‌تی، به حكوومه‌تی ئیسرائیلی گوتووه زۆر گرنگه وریای هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵی فه‌له‌ستینییه‌كان بن، هاوكات پارێزگاری له ژێرخانی بنچینه‌یی كه‌رته‌كه وه‌ك نه‌خۆشخانه و وێستگه‌كانی كاره‌با و بۆرڕییه‌كانی ئاو بكرێت.
له حه‌وت رۆژی ئاگربه‌سته‌كه، حه‌ماس ره‌زامه‌ندیی دا به ئازادكردنی 110 كه‌س كه له غه‌زه دیلن، له‌ناویاندا 78 كه‌سیان له منداڵ و ژنی ئیسرائیلین و ئه‌وانی تریش بیانین. ئیسرائیلیش 240 دیلی فه‌له‌ستینی له گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل له منداڵ و ژنی ئازاد كرد. باس له‌وه ده‌كرێ كه تا ئێسته‌یش 140 ئیسرائیلی له‌لای حه‌ماس له كه‌رته‌كه مابنه‌وه.
له هێرشی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م كه حه‌ماس كردیه سه‌ر ئیسرائیل هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و 240 كه‌سی تر به بارمته گیران، به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، 14 هه‌زار و 500 فه‌له‌ستینی كوژراون، به‌و پێیه ژماره‌ی گشتیی كوژراوان له هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار و 700 كه‌س.