پزیشكه‌كان ئه‌و خواردنه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی پێستمان به گه‌نجی بمێنێته‌وه و له نیشانه‌كانی پیری به دوور بین.
به شێوازێكی سروشتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا ڕووخسارمان پیر ده‌بێت، به‌ڵام ستایلی ژیان و خواردن كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا چ ئستێك ڕووخسارمان پیری بنوێنێت.
پزیشكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا
كردووه كه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ''Omega-3'' یان تێدایه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخسارمان به شێوازێكی ته‌ندروستتر بمێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌توانرێت ''Omega-3'' وه‌ك چاره‌سه‌ر و له ڕێی ده‌رمانه‌وه وه‌ربگیرێت، یان له ڕێی خواردنی ماسیی چه‌وره‌وه ده‌توانین سوودمه‌ند بین له‌و ماده خۆراكییه به‌سووده.
ماسیی چه‌ور ده‌بێته هۆی ڕێگریكردن له وشكبوونه‌وه‌ی پێست و ناهێڵێت پێستمان بشێوێت، به‌تایبه‌ت ماسییه‌كانی وه‌ك ماكرێل، تونه و سه‌ردین.
تایبه‌تتر له هه‌موو جۆره‌كانی ماسی بریتییه له ماسیی سه‌له‌موون، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نایابی ترشه چه‌ورییه‌كانی ''Omega-3'' و به ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌وانه ''ئاستاكسانتین'' كه یارمه‌تیی پاراستنی پێست ده‌دات له فشاری ئۆكسجین، ئه‌مه‌یش ڕێگریی له‌وه ده‌كات ڕووخسار و پێستمان ڕووی پیری بنوێنێت.