هه‌ندێك ده‌سته‌واژه و قسه هه‌ن له كاتى ده‌ربڕیندا به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك ده‌گوترێ، به‌ڵام زۆرجار ده‌بێته هۆى بێزاركردنى كه‌سى به‌رانبه‌ر، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆشه‌ویستت بێت.
حه‌وت
ڕه‌فتار هه‌یه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی پێوه‌ندیی نێوان خۆت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت:
1-گشتاندن: گوتنی قسه‌كانی وه‌ك ''تۆ هه‌میشه'' یان ''تۆ هه‌رگیز'' دووره له لۆجیكه‌وه و به گشتاندن بۆ كرداره‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌یت له هه‌ڵه‌كانیدا، به‌مه‌یش ده‌رگای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خه‌یت كه باش بێت به‌رانبه‌رت، بوونی ئه‌م جۆره له گفتوگۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ خۆ سه‌پاندنه. توێژه‌رێكی ده‌روونی ڕێنوێنیمان ده‌كات به‌وه‌ی له كاتی درووست بوونی كێشه‌كاندا، له جیاتی ئه‌و بچینه ناو ڕابردوو و په‌ڕه‌ی هه‌ڵاكنی یه‌كتری هه‌ڵبده‌ینه‌وه، پێویسته باس له ئێسته و ته‌نیا كێشه‌كه‌ی ئه‌و ده‌مه بكه‌ین.
2-بیانوو هێنانه‌وه: هێنانه‌وه‌ی بیانوو و به چاودا دانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت پێشتر شتێكی كردووه، بۆیه تۆش له به‌رانبه‌ردا ده‌یكه‌یته‌وه، ده‌بێته هۆی تێكدانی پێوه‌ندی نێوانتان، خۆتان به دوور بگرن له گوتنی،''باشه..، به‌ڵام'' كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وا له كه‌سی به‌رانبه‌ر بكه‌یت، كه وا هه‌ست بكات تۆ له ئه‌و تێناگه‌یت، له جیاتی ئه‌مه گوێی بۆ ڕابگره و پێی بڵێ ''تۆ مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه....''، دووباره‌كردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت وای لێ ده‌كات هه‌ست به دڵخۆشی بكات، ئه‌مه‌یش به‌و گوێره‌یه‌ی كه وا ده‌ری ده‌خه‌یت كه گوێت بۆ ڕا گرتووه.
3-به‌راوردكاری: به‌راوردكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌رانبه‌ر به خۆشه‌ویستی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ستراتیجێكی خراپه، بۆ نموونه گوتنی،''تۆ ده‌بێت زیاتر من ببه‌یته ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی فڵانه كه‌س له مانگێك دا سێ جار خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌باته ژوان'' ئه‌مه شتێكی هه‌ڵه‌یه و ته‌نیا غیره‌كردنی لێ سه‌وز ده‌بێت، توێژه‌ره ده‌روونییه‌كان ده‌ڵێن، له جیاتی به‌راوردكاری سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر خۆتان، چونكه بارودۆخی هه‌ر كه‌سێك جیایه له كه‌سێكی تر.
4-''له پێوه‌ندییه‌كانی پێشوودا هه‌رگیز كێشه‌ی وه‌هام نه‌بووه'': گوتنی ئه‌م قسه‌یه زۆر هه‌ڵه‌یه و ته‌نیا كێشه‌كان گه‌وره ده‌كات، پێویست ناكات هیچ كه‌سێكی تر له كێشه‌ی نێوان تۆ و خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا ببێته بابه‌ت.
5-ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر: گوتنی ''تۆ زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌یت'' یه‌كێكی تره له هه‌ڵه باوه‌كان و ئه‌مه وا ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی گوێ له كه‌سی به‌رانبه‌ر بگرین، بڕیاری خۆمان بده‌ین ده‌رباره‌ی باشی و خراپی ئه كه‌سه.
6-''ئارامبه‌ره‌وه'' گوتنی ئه‌م قسه‌یه‌ش یه‌كێكی تر له‌و گوتانه‌یه كه به‌نزینی زیاتر ده‌كات به ئاگره‌كه‌دا، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه‌سی به‌رانبه‌ر له كاتی هه‌ڵچوندا وا تێده‌گات كه تۆ ئه‌وت پێ شێته بۆیه پێی ده‌ڵێی ئارامبه‌ره‌وه و به‌م قسه‌یه تۆ له كێشه‌كه‌ی ئه‌و كه‌م ده‌كه‌یته‌وه كه دووچاری بۆته‌وه له‌گه‌ڵ تۆدا، له جیاتی ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت ئارامبه‌ره‌وه، به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بڵێ ''باشه، ئێسته چیت ده‌وێت''.
7-''كێشه نییه'' یان ''ئه‌مه كه‌ی كێشه‌یه'' به‌كارهێنانی ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت وا تێبگات كه كێشه‌كه‌ی ئه‌و به گرنگ نازانیت، یاخود سه‌رنجه‌كانی ئه‌و گرنگ نییه بۆ تۆ، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی زیاتر بێزاركردنی كه‌سی به‌رانبه‌ر.