بۆ یه‌كه‌مجار كچێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له پاڵه‌وانێتی "كۆنگ فوتوا" له‌سه‌ر ئاستی 20 وڵات پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێنا.
ڤینا عیماد دووه‌می پاڵه‌وانیێتی "كۆنگ فوتوا"ی نێوده‌وڵه‌تییه و كچێكی دانیشتووی ئیداره‌ی سۆرانه .
ئه‌مڕۆ شه‌موو، ڤینا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ساڵی 2016 وه‌ك یه‌كه‌م خانم به‌شداربووم له "كۆنگ فوتوا" كه ئه‌وكات ته‌نیا یه‌ك هۆڵی ئه‌م هونه‌ره جه‌نگییه له سۆران هه‌بوو به‌ناوی (كۆنگ فوتوای بارزان)، به‌رده‌وام بووم تا گه‌یشتم به قۆناغی ڕاهێنه‌ری، هه‌روه‌ها له چه‌ند بواری تری وه‌رزشی به‌شداریم كردووه، .
ئه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تیبه‌ی "كۆنگ فوتوا" له لایه‌ن فیدراسیۆنی جیهانی "توا" ڕێكخرابوو، 20 وڵات تێیدا به‌شداربوون و له ڕێی ئۆنلاینه‌وه توانا و به‌هره وه‌رزشییه‌كان ده‌بینرا و ئه‌و كچه‌ی سۆران توانیویه‌تی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێـت.
ڤینا گوتی، خه‌ونی منه له داهاتوودا بتوانم له بواری وه‌رزش خزمه‌ت به‌گه‌نجانی وڵاته‌كه‌م بگه‌ینم به‌تایبه‌ت بواری وه‌رزشی كچان له سنووری ئیداره‌ی سۆران.
سۆران/ سدقی كوێستانی