ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی لەرزینی دەست؟

:: PM:02:48:05/12/2023 ‌
بە گوتەی د.ناتالیا شێندریایڤا، پزیشکی پسپۆڕی دەمار دەستەکان بەهۆی گرژی و گوشاری دەروونی و هەروەها لە بوونی کێشەی غودەی دەرەقیدا دەلەرزن.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەرزینی دەستەکان دەکرێت کاردانەوەیەکی سروشتی جەستە بێت، کە دوای ئەوەی کەسەکە ئارام دەبێتەوە یان پشوویەک دەدات، نامێنێت. بەڵام لەرزینی دەست دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کێشەی تەندروستی رژد.

ئەو دەڵێت: هۆکاری تری لەرزینی دەستەکان کەموکوڕییە لە بەشە ستراتیجیەکانی مێشکدا: سیستەمی vestibular و cerebellum.لەم جۆرە حاڵەتانەدا لەرزەکە ڕوون و بەربڵاو و جیاوازە، نەخۆشەکە دەبێت لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕەوە چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی "کلۆنازیپام" یان "پریمیدۆن" بۆ باشترکردنی "دۆخەکەی. هەروەها لەرزینی دەستەکان لەوانەیە بەهۆی کێشەی ڕژێنی تایرۆیدەوە بێت."

لە حاڵەتێکی وادا پزیشک ئامۆژگاری دەکات کە ڕاوێژ بکرێت کە بە وردی بارودۆخی نەخۆشەکە دیاری بكرێت و چاره‌سه‌رى بۆ بنووسرێ.

لای خۆیەوە د.ئۆکسانا پانۆڤا پزیشکی پسپۆڕی هەناو، ئاماژە بەوە دەکات کە هەستکردن بە برسێتی و وروژاندنی زۆر و هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ و لێدانی خێرای دڵ و لەرزینی دەست زیاد ده‌كات. 



وشە - وشه‌