ئەو پیاوەی‌ هاوسەرەكەی‌ بەچەقۆ كوشت گیرا

:: AM:09:27:07/12/2023 ‌
شەوی رابردوو پیاوێك هاوسەرەكەی كوشت، مەفرەزەكانی بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتنی‌ سلێمانی رایان گەیاند كە‌ ئەو پیاوەیان گرت.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی كانوونی یەكەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو لە ڕووداوێكدا پیاوێك بەچەقۆ هێرشی كردە سەر هاوسەرەكەی‌ ‌و بەسەختی‌ برینداری‌ كرد، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنە ڕووداوەكە و تۆمەتبارەكەیان گرت.

باس لەوەش كراوە، سەرەتا ژنەكە ڕەوانەی‌ نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی‌ سەختیی‌ برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا.

روون كراوەتەوە، بەهۆی‌ تایبەتمەندیی‌ دۆسیەكەوە، تۆمەتبار ڕادەستی‌ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان ‌و خێزان كرایەوە، ئێستە تۆمەتبار (ب، ن، ع) لەدایكبووی‌ 1995 بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی،‌ ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد