دادوەرە میهرەبانەكە تووشی شێرپەنجە بوو

:: AM:09:08:09/12/2023 ‌
دادوەرە ناسراوەكەی ئەمەریكا كە بە دادوەرە میهرەبانەكە ناسراوە، لە تەمەنی 87 ساڵی تووشی شێرپەنجە دەبێت و داوایەك لە هاووڵاتییان دەكات.

فرانك كاپریۆی ئەمەریكی كە بە "دادوەرە میهرەبانەكە" لە سۆشیال میدیا ناسراوە، بە ملیۆنان كەس سەیری دادبینییەكانی دەكەن، لە شاری پرۆڤیدێنس ئەمەریكا یادی 87 ساڵەی لە دایكبوونی خۆی ساز كرد.

ئەو دادوەرە باوكی پێنج منداڵە و حەوت نەوەی هەیە، ئەمساڵ زۆر دڵخۆش نەبوو بە ئاهەنگی لەدایكبوونی، دوای سێ‌ ڕۆژ زانیویەتی تووشی شێرپەنجەی پەنكریاسی سەخت بووە، دوو ڕۆژ پێش ئێستەش لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داوایەكی لە هاووڵاتییان كرد نزای بۆ بكەن بۆ ئەوەی لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان چاك بێتەوە.

دادوەر كاپریۆ پێشتر سزای سووكی بۆ سەرپێچیكارانی یاساكانی هاتوچۆ بەتایبەتی دەردەكرد، داوای لێ دەكردن بەشێوەیەكی تایبەتی بێنە دادگا بۆ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە كێ ئەو غەرامەیە دەدات كە بەسەریاندا سەپێنراوە، یان لانیكەم بەشێكی، یان هۆڵی دادگا بەجێدەهێڵن بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەك بدەن، چونكە دادوەر لە بارودۆخی تایبەتی خۆی تێگەیشت و بیانووی بۆ هێنایەوە ئەنجامدانی پێشێلكارییەكەی لەبەرچاو دەگرت.

ئەو دادوەرە، رێژەی دابینییەكانی بەپێی بەدواداچوونێكی تەلەڤزیۆنی لە ساڵی 2017دا ئەنجام دراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 15 ملیۆن سەردان، دواتر لە ساڵی 2019دا ژمارەكە زیادی كردووە بۆ زیاتر لە 100 ملیۆن، لەناویاندا 30 ملیۆن بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی تەنیا لە یوتیوبدا بڵاو دەكرێنەوە.

مانگی یەكی ساڵی ڕابردوو، دادوەر كاپریۆ خانەنشینبوونی خۆی لە بنكەی دادوەری ڕاگەیاند، دوای 40 ساڵ خزمەتكردن كە تێیدا وەك سەرۆكی دادوەری دادگای شارەوانی لە ڕۆد ئایلەند و هەروەها سەرۆكی دەستەی پارێزگار و پەروەردە كاری كردووە.



وشە - رامیار جەواد