وەڵامێكی توند بە یەكێتی درا

:: PM:12:21:09/12/2023 ‌
لەلایەن پێكهاتەكانی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی یەكێتی و ئەو گرووپانە كرا كە باس لە كەمكردنەوەی كورسیی پێكهاتەكان دەكەن و رایان گەیاند، پێكهاتەكان لە هەولێر و دهۆك نیشتەجێن نەك سلێمانی.

ئەمڕۆ شەموو نۆی كانوونی یەكەم، ئانۆ جەوهەر وەك نوێنەری پێكهاتەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، توركمان، كلدان، سریان و ئاشووری لە هەموو ناوچەكان نیشتەجێ نین، بۆ نموونە زۆرینەی توركمانەكان لە هەولێر و دهۆك نیشتەجێن، بە هەمانشێوە 99%ی كلدان، سریان و ئاشووری لە هەولێر و دهۆك نیشتەجێن.

زیاتر گوتی، داواكارین لە گفتوگۆكانمان بگەینە هەڵوێستێكی یەكگرتوو، لەسەر بەرگریكردن لە مافەكانمان كە سكاڵا تۆمار كراوە لەسەر كەمكردنەوەی كورسییەكان، كۆمسیۆنیش پێشنیاری گواستنەوەی كورسی بۆ سلێمانی كردووە، ئەوە لە كاتێكدایە زۆرینەی لە هەولێر و دهۆكن.

بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسیی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەكرێن، لەگەڵ یەك كورسی بۆ پێكهاتەی ئەرمەن، هەروەها پێنج كورسی بۆ توركمانەكان، بەڵام ئێستە یەكێتی سكاڵای تۆمار كردووە و داوا دەكات كورسیی توركمان لە سلێمانی زیاد بكرێ‌ یان كورسییەكان هەر نەمێنێت.




وشە - رامیار جەواد