سزای له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی عه‌لی شاهیننژاد، سه‌وله‌ت ته‌وسه‌ن و جانعه‌لی نه‌دیمی، كه پێشتر به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاره‌كه جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سزاكه دوێنێ جێبه‌جێ كراوه و عه‌لی شاهیننژاد ته‌مه‌ن 39 ساڵ، سه‌وله‌ت ته‌وسه‌ن ته‌مه‌ن 40 ساڵ و جانعه‌لی نه‌دیمی ته‌مه‌ن 62 ساڵ بووه. نه‌دیمی چوار ساڵ پێش، ته‌وسه‌ن ساڵێك پێش و شاهیننژاد سێ ساڵ پێش، له سێ دۆسیه‌ی جیاوازدا به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا.
هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌م سێ به‌ندكراوه هێشتا له میدیاكانی كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌ت میدیای فه‌رمیی ده‌زگای دادوه‌ری بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه
هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌م سێ به‌ندكراوه هێشتا له میدیاكانی كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌ت میدیای فه‌رمیی ده‌زگای دادوه‌ری بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه ئاماری له‌سێداره‌دان تێیدا به‌رزه و كه‌م رۆژ هه‌یه له‌و وڵاته كه‌سێك له سێداره نه‌درێت.
هه‌ندێك تاوان له ئێران هه‌ن كه قورسیی سزاكه‌یان به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه سه‌ربه چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كوردێك تاوانێكی وه‌ك بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌سه‌ر بسه‌لمێنرێت و له هه‌مان كاتدا فارسێكی تارانیش هه‌مان تاوانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان بۆ كورد و دواجار جێبه‌جێكردنی سزاكه زۆر زیاتره.