توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مدواییه كه له زانكۆی "كه‌یسی وێسته‌رن ڕیزێرڤ" كراوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژماره‌یه‌ك ده‌رمان هه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاراستنی مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه و قۆڵۆن داده‌نێن، هه‌ندێك جاریش ده‌توانرێ وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كار بهێنرێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌م ده‌رمانانه به ئاگۆنیستهكانی وه‌رگری پێپتید-1 هاوشێوه‌ی گلوكاگۆن ناسراون، به‌ناوبانگترینیان بریتین له "ئۆزێمپیك، ویگۆڤی، سێماگلۆتاید و مۆنگارو".
ڕۆنگ شو كه توێژه‌رێكی توێژینه‌وه‌كه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م ئاماژه‌یه كه پۆلێكی به‌ناوبانگی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش و دژه شه‌كره، ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕیخۆڵه كه‌م ده‌كاته‌وه.
توێژه‌ران به سوود وه‌رگرتن له بنكه‌یه‌كی زانیاریی نیشتمانی له ئه‌مه‌ریكا كه زیاتر له 100 ملیۆن تۆماری ته‌ندروستی ئه‌لیكترۆنی تێدایه، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتووان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار نه‌خۆش، كه له ساڵی 2005 تا 2019 به ده‌رمانی دژه شه‌كره چاره‌سه‌ر كراون.
به‌راورد به‌وانه‌ی به ئه‌نسۆلین چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری نوێیان بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره و دابه‌زینی كێش وه‌رگرتووه، ڕێژه‌ی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕیخۆڵه به ڕێژه‌ی 44% كه‌متر بووه.
جێی ئاماژه‌یه، كێشی زیاده، قه‌ڵه‌وی، یان تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره، هۆكاری مه‌ترسین كه ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه زیاد ده‌كه‌ن یان نیشانه‌كانی خێراتر ده‌كه‌ن.