به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی پزیشكی ''میدیكاڵ نیوس توده‌ی'' خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی ڕێگریكردن له تووشبوون به نه‌خۆشیی ڕیخۆڵه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات.
به‌پێی
شیكارییه‌ك كه تێیدا 432,022 كه‌س به‌شدار بووه، له هه‌شت توێژینه‌وه‌دا پێنج توێژینه‌وه‌یان قاوه‌خواردنه‌وه به هۆكارێكی باش داده‌نێت بۆ پارێزگاریكردن له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه، به‌ڵام له سێ توێژینه‌وه‌ی تردا پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌ده‌ركه‌وتووه.
توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ده‌رئه‌نجامێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه ده‌خۆنه‌وه، به ڕێژه‌ی %16 كه‌متر ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه ناخۆنه‌وه، له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه پێچه‌وانه‌كه‌ی كه ده‌ڵێ، خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه. توێژه‌ران ده‌ڵێن، هۆكاری جیاوازی له ده‌رئه‌نجامه‌كاندا بریتییه له‌وه‌ی كه قاوه جۆری زۆره و شێوازی هه‌ڵگرتنه‌كه‌ی و دروستكردنه‌كه‌شی جۆراوجۆره، بۆیه ئاساییه ده‌رئه‌نجامی هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان پێچه‌وانه ده‌ربچن.
بابه‌ك فه‌یرووزی پزیشكی پسپۆڕی گه‌ده و ڕیخۆڵه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ڕای گه‌یاند، پێكهاته‌كانی قاوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك دژه ئۆكسێنه‌ر، دژه ڕیشاڵی و دژه‌هه‌وكردنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ''مایكرۆبایۆتای'' ڕیخۆڵه و ترشی زه‌رداودا هه‌یه.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و پێكهاتانه هه‌موویان سوودبه‌خشن بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، كه خواردنه‌وه‌ی قاوه هه‌ندێك كات ده‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه له پرۆسه‌ی هه‌رسكردن، به‌ڵام به شێوازێكی گشتی، ئه‌م پزیشكه پێی وایه كه خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی باشتركردنی كاره‌كانی ڕیخۆڵه و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه فڕێدانی پاشه‌ڕۆش ئاسانتر بێت.
بابه‌ك ده‌ڵێ، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه نه‌خۆشیی چه‌وریی جگه‌ریان هه‌یه، ڕوونتر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی هه‌رسیان هه‌یه و كالۆری ناسووتێنن، به خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه كووپێك قاوه، ڕیشاڵی جگه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی به‌ردی زراو.