ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی كانوونی یه‌كه‌م، زیاتر له 300 كادر و لایه‌نگری یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان له كه‌ركووك، پارتیبوونی خۆیان راگه‌یاند.
كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی رێكخستنی كه‌ركووكی پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، سته‌می زۆر له كه‌ركووك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرێت و گه‌نده‌ڵی و دزی زۆر هه‌یه و داهات ده‌دزرێ، بۆیه داوا له خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ن و داكۆكیكاری مافه‌كانیان بن.
هه‌روه‌ها گوتی، سه‌رخستنی لیستی پارتی له شاره‌كه‌دا، ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه دروست ده‌كات و داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه خزمه‌تی شاره‌كه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه ئێسته زیاتر له 300 كادری یه‌كێتی بوونه‌ته پارتی، دژی ئه‌وه بوون هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و به‌قسه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن بكه‌ن كه خۆیان دۆخی شاره‌كه‌یان به ئه‌مڕۆ گه‌یاند.