بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێشكه‌شی نێرگس محه‌مه‌دی بكرێ كه ژنێكی چالاكی ئێرانییه، ئێسته له گرتووخانه‌دایه و 16 ساڵ سزای گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
دوو منداڵی محه‌مه‌دی و هاوسه‌ره‌كه‌ی چوونه‌ته نه‌رویج تا به نوێنه‌رایه‌تیی نێرگس محه‌مه‌دی، ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا به‌شداری بكه‌ن و خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرن.
له شه‌شی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ، نێرگس محه‌مه‌دی به براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام رۆژێك دواتر جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد، بۆیه میدیاكان بابه‌ته‌كه‌یان پشتگوێ خست و مژاری رۆژیان بۆ پرسێكی گرنگتر گۆڕا.
ئه‌وكات حكوومه‌تی ئێران نیگه‌رانیی خۆی له‌م خه‌ڵاته ده‌ربڕی و حوسێن ئه‌میرعه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس/تویته‌ری جاران رای گه‌یاند، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسداران شایانی خه‌ڵاتی ئاشتی بووه.
ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی نێرگس بكات كه له گرتووخانه‌ی ئێڤین به‌ند كراوه و تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ره‌خنه‌ی له دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ گرت.
هاوكات ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی نێرگس بكات، دژی ئه‌و قسه‌ی كرد و گوتی، یاساكانی پێشێل كردووه و تاوانی ئه‌نجام داوه، بۆیه گیراوه. ئه‌و پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌و كچه‌ی به هه‌نگاوێكی سیاسیی رۆژئاوا دژی ئێران هه‌ژمار كرد.
له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌وه رووی له كاری رۆژنامه‌نووسی کردووە و چالاكییه‌کی به‌رگری له مافی مرۆڤ بووە و زیاتر له بواری ژناندا چالاكی هه‌بوو
جێی باسه نێرگس محه‌مه‌دی له ساڵی 1972 له زه‌نجان له دایك بووه، له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌وه رووی له كاری رۆژنامه‌نووسی و چالاكییه‌كانی به‌رگری له مافی مرۆڤ كرد و زیاتر له بواری ژناندا چالاكی هه‌بووه. ئه‌و دواجار بووه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ كه دامه‌زراوه‌یه‌ك بوو شیرین عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد. شیرین عه‌بادی له ساڵی 2003 خه‌لاتی نۆبڵی ئاشتیی وه‌رگرتووه.
نێرگس چه‌ندان جار گیراوه و به‌ند كراوه و ئێسته‌یش له گرتووخانه‌دایه و چەند جارێکیش مانی لە خواردن گرتووە و ئه‌و چه‌ند جاره‌ش كه ئازاد كراوه، خێرا چالاكی هه‌بووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵه‌كانیان له گرتووخانه‌ن و به‌بێ تاوان گیراون. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی نێرگس به ته‌واوی پاڵپشتیی لێ كردبوو، رامین حوسێن په‌ناهی بوو كه له‌لایه‌ن رژێمی ئیسلامی له سێداره درا.
نێرگس له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له گرتووخانه‌وه به‌رگریی له شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد خه‌ڵاته‌كه مسۆگه‌ر بكات.