به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن، ده‌رهێنه‌رێكی میسری كه تا ئێسته ده‌یان فیلمی درێژی بۆ سینه‌مای عه‌ره‌بی ده‌رهێناوه، هه‌ردوو پێی دێنه بڕین كه ئه‌وه‌یش ناوه‌ندی هونه‌ریی دنیای عه‌ره‌بیی خه‌مبار كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د به‌دری كه یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی سینه‌مای میسره و خاوه‌نی ده‌رهێنانی ده‌یان فیلمه. وه‌ك برای هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه رای گه‌یاندووه، هه‌ردوو پێی به‌دری به‌هۆی نه‌خۆشیی شه‌كره‌وه بڕاونه‌ته‌وه.
برای هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دری له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، رووداوی بڕینی پێیه‌كانت نه‌ك له‌لای ئێمه وه‌ك خێزان، به‌ڵكو ناوه‌ندی هونه‌ری و سه‌رجه‌م له هاوڕێكانتی تووشی شۆك كردووه. هاوكات داوای كردووه نزای دڵسۆزانه‌ی بۆ بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د به‌دری له سه‌ره‌تاوه وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت، دواتر وازی له نواندن هێنا و خۆی له بواری ده‌رهێنانی فیلمی درێژ دۆزییه‌وه، له ساڵی 2005وه ووه‌ك ده‌رهێنه‌ر ناسراوه و تا ئێسته زیاتر له 50 فیلمی ده‌رهێناوه. له فیلمه ناوداره‌كانی "غاوی حب"، عمر و سلمى"، "جیم ئۆڤه‌ر"، "ئه‌لبیه رومانسی". دوا فیلمیشی "جانتا" بووه كه دوو ساڵ به‌رله ئێسته ده‌ریهێناوه.