گەورە بەرپرسێكی ئێران كوژرا

:: PM:12:26:02/02/2024 ‌
بەرپرسانی ئێران رایان گەیاندووە لە ئەنجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق گەورە بەرپرسێك كوژرا.

ئەمڕۆ هەینی دووی شوبات، سەرچاوە نیمچە فەرمییەكانی ئێران بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ئاشكرا كردووە، ڕاوێژكارێكی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق كوژرا.

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاوی كردەوە، سوپا ژمارەیەك مووشەكی ئیسرائیلی خستە خوارەوە كە لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە هەڵدرابوون و باشووری دیمەشقیان كردە ئامانج.

باس لەوەش كراوە لە سەعات نۆی بەیانی ئەمرۆ ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر سووریا ژمارەیەك خاڵی لە باشووری دیمەشق كردە ئامانج.

لە لایەكی دیكەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ پشتڕاستی كردەوە كە لەو هێرشانەدا دوو كەسایەتیی لایەنگری ئێران كوژراون.



وشە - رامیار جەواد