رۆژ كەریم نوێترین بەرهەمی بەناوی "شۆك" بڵاو كردەوە

:: AM:11:42:07/02/2024 ‌
رۆژ كەریم بەرهەمە نوێیەكەی بەشێوەی كلیپ بەناوی "شۆك" بڵاو كردەوە، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن مازیار فایەق نووسراوە، ئارام عەلی كاری بەرهەمهێنانی بۆ كردووە و لە دەرھێنانی دیار مەهدییە.

رۆژ كەریم لەدایكبووی سلێمانییە، ماوەیەكی زۆرە لە سوید دەژی، ساڵانێكی زۆرە دەستی بەكاری هونەری كردووە، خاوەنی چەندان ئەلبوومی گۆرانییە. رۆژ هونەرمەندێكی ڕۆحسووكە خاوەن چەندان گۆرانیی جوانە، بەمەش لە كوردستان لەناو خەڵكدا ناسراوە.

پێشتر لەبارەی ئەو ئاهەنگانەی لە ئەوروپا بەشداریی تێدا دەكرد ڕۆژ كەریم گوتبووی، ئێمە بڕیار نادەین لەگەڵ كێ‌ گۆرانی بڵێین، ئەو كەسەی ئاهەنگەكەی ئامادە كردووە، ئەو بڕیار دەدات و رێی ئەوەت پێ نادات تۆ بڕیاری لەسەر بدەیت، بەڵام لە هەموو حاڵێكدا ئەگەر ئاهەنگەكەت پێ خراپ بوو، دەتوانیت نەچیت.



وشە - سۆران عەزیز