به‌هۆى پاڵپشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دابەشكردنی بەردەوامی بەنزین بە نرخی 750 دینار و نەمانی خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی، نرخى به‌نزین لە چەندان بەنزینخانە بۆ جۆری نۆرماڵ هەرزانبووە و لە خوار نرخی فەرمییەوە دەفرۆشرێت کە دیاری کراوە.
مه‌ریوان جه‌میل، شۆفێرى تاكسى به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌نزینخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار نرخى به‌نزینى نۆرماڵیان هه‌رزان كردووه و به‌نزینخانه هه‌یه یه‌ك لیتر نۆرماڵ به 700 دیناره، زۆربوونى به‌نزین و پاڵپشتییه‌كانى وا ده‌كات، نرخى داده‌به‌زێت و خواست كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانه، ئه‌و ركابه‌رییه زۆر باشه و دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندى شۆفێره، به‌ڵام پێویسته چاودێرى هه‌بێت تاوه‌كو گرفت بۆ شۆفێر دروست نه‌بێت.
گوتیشى، به‌نزینخانه هه‌یه نرخى یه‌ك لیتر به‌نزینى موحه‌سه‌ن له خوار هه‌زار دیناره‌وه‌یه، له‌كاتێكدا نرخى فه‌رمى كه دیاریكراوه له‌سه‌رو ئه‌و نرخانه‌وه‌یه.
به‌همه‌ن بێسه‌رى، له به‌نزینخانه‌ى پێشه‌وا له‌ناو شارى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، نرخى یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ به 725 دینار ده‌فرۆشین، موحه‌سه‌نیش، به هه‌زار دیناره، ئه‌و دوو نرخه هه‌ردووكى له خوار نرخى فه‌رمییه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى شار نرخى به‌نزینى نۆرماڵ هه‌رزانتره و به‌نزینخانه هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى شار یه‌ك لیتر نۆرماڵ له خوار 700 دیناره‌وه ده‌فرۆشێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى