له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له سلێمانی و دوروبه‌ری، چه‌ندان دزیی جۆراوجۆر كراوه، به‌پێی ئاماره‌كانیش زۆرترین حاڵه‌ت دزینی ئۆتۆمبێل و پاره بووه.
تاوانه‌كانی دزیكردن به‌رده‌وامیی هه‌یه، به به‌رده‌وامیش له سنووری سلێمانی دیاریده‌ی دزیكردن ئه‌نجام ده‌درێت و رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر سكاڵا ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی دزییان لێكراوه.
له ماوه‌ی مانگی رابردوو له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، نزیكه‌ی 20 حاڵه‌تی دزیكردنی گه‌وره ئه‌نجام دراوه، كه ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری هاووڵاتییان دزراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند حاڵه‌تێكی تری دزینی پاره و كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل و دزیی تر.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەوەى ئاشکرا بووە پێنج حاڵه‌تی دزینی پاره‌ی خه‌ڵك هه‌بووه، هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌هۆی دزینی ده‌رمان و كه‌سێكی تریش به‌هۆی دزینی پارچه‌ی ئۆتۆمبێل، دوو كه‌سیش به‌هۆی دزینی باڵنده‌ی جوانی ماڵی، هه‌روه‌ها شه‌ش حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل هه‌بووه له جۆری مه‌لیكه و جێب و بارهه‌ڵگر و چه‌ند جۆرێكی تر، ژنێكیش له‌ناو گیراوەکان هه‌یه كه پاره‌ی دزی بوو، هه‌روه‌ها به ده‌یان حاڵه‌تی تریش كه خه‌ڵك سكاڵای كردووه.
ساڵانه له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، به سه‌دان حاڵه‌تی دزیكردنی گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت، به سه‌دان كه‌سیش سكاڵا ده‌كه‌ن و پۆلیسیش به‌رده‌وامه له گرتنی ئه‌وانه‌ی دزی ده‌كه‌ن و ئاشكرا ده‌بن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی