كامێلا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ته‌ندروستیی بایدنه‌وه، دڵنیایی ده‌داته لایه‌نگرانیان و ده‌ڵێ، له ئه‌گه‌ری تێكچوونی باری ته‌ندروستیی بایدن، ئاماده‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا.
كامێلا هاریس ته‌مه‌نی 59 ساڵه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان دڵنیا نین له‌باره‌ی تواناكانی ئه‌و ژنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه له كاتێكدا بایدن ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه و ئێسته 81 ساڵه، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته ته‌ندروستییه‌كان ڕایان گه‌یاندووه، بایدن كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌ی بۆ دروست بووه.
به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی ''
وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ'' ده‌ڵێ، دڵنیابن له ئاماده‌ییم بۆ خزمهتكرنی ئه‌مه‌ریكا، كامێلا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه لێهاتووه و ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی بكات و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بێت.
جێی باسه كامێلا هاریس یه‌كه‌مین ژنه ڕه‌شپێستی به ڕه‌گه‌ز ئاسیاییه بووبێته جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له ئه‌گه‌ری تێكچوونی باری ته‌ندروستیی بایدن، كامێلا ده‌بێته یه‌كه‌مین ژن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته پزیشكییانه‌ی كه له‌سه‌ر بیر و هۆشی بایدن بڵاو كراونه‌ته‌وه كامێلا ده‌ڵێ، ڕاپۆرته ته‌ندرووستییه‌كان مه‌رامی سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه و جێی متمانه پێكردن نین، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رگریی له سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ، هێشتا بایدن له توانایدایه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌ت بكات.