به گه‌یشتنی كوێخا دێرین بۆ ئوردن" رێككه‌وتنی نێوان ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و بافڵ تاڵه‌بانی به كۆتا هات كه رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوێخا دێرین، به‌سه‌لامه‌تی بگاته ئوردن له سلێمانییه‌وه و دواتر یه‌كێتی وه‌ك نمایشی بافڵ تاڵه‌بانی، وای پێشان بدات كه چاكسازیی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی شوبات، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و بافڵ تاڵه‌بانی، رێككه‌وتبوون كه نمایشێك بۆ بافڵ تاڵه‌بانی دروست بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یش كوێخا دێرین كرا به قوربانی ئه‌و نمایش و رێككه‌وتنه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه رێككه‌وتنه‌كه به‌مجۆره بووه: بافڵ تاڵه‌بانی نمایش بكات به تێكدانی ماڵی كوێخا دێرین و بیانوویشی بۆ ئه‌وه، سه‌رانه سه‌ندن بێت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵیش مه‌رجیان ئه‌وه بووه كه كوێخا دێرین به سه‌لامه‌ت له كوردستان بچێته ده‌ره‌وه .
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به "وشه"ی گوت، كوێخا دێرین له سلێمانییه‌وه ڕێی پێ دراوه بچێته ده‌ره‌وه و ئێسته گه‌یشتووه‌ته ئوردن.
هه‌مان سه‌رچاوه باسی له‌وه كرد، كه بافڵ تاڵه‌بانی داوای ملیۆنێك دۆلاری له كوێخا دێرین كردووه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یداوه و داوای كردووه كه ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ رازی بن ئینجا ئه‌و پاره‌یه ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه پێی وایه كه ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌به‌رده‌م شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌دان كه ناتوانن هیچ بۆ كوێخا دێرین بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی هیچیان له‌و كێشه‌یه‌دا نییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆیش بۆ به‌كۆتاهێنانی رێككه‌وتنه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی كرد و هێشتا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
كوێخا دێرین كه‌سێكی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ بوو، دوێنی به زه‌بری هێز كوشكه‌كه‌ی رووخێنرا كه خۆی وه‌ك ئاغای عوزێرییه‌كان پێشان ده‌دا.