میسۆن چاكرابۆرتی مرد

:: AM:09:27:17/02/2024 ‌
بەپێی هەواڵی میدیاكانی هیندستان، هونەرمەندی دیاری بۆڵیوود میسۆن چاكرابۆرتی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، ئەم هونەرمەندە كە ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكان لە كوردستاندا ناسرابوو، لە بیرەوەریی دوو نەوەدا جێی هەیە.

هونەرمەندی فیلمە هیندییەكان میسۆن چاكرابۆرتی لە 16ی 1 ی 1952 لە بێرساڵە كە دەكەوێتە خۆرهەڵاتی بەنگالەوە لە دایك بووە.

 میسۆن چاكرابۆرتی بۆ خوێندن لە قۆناغی منداڵیدا ڕوو دەكاتە كۆڵكاتە  كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای بەنگال لە هیندستان، بڕوانامەی كیمیازانی بەدەست دێنێت، دواتر كە زانكۆش تەواو دەكات، ڕوو دەكاتە دنیای هونەر و دەبێتە ئەكتەری دیاری فیلمە هیندییەكان.

سەرەتای بەناوبانگبوونی هونەرمەند میسۆن چاكرابۆرتی، لە فیلمەكانی Disco Dancer،Tahader Khata، Swami Vivekanand بوو. پاشان وەك ئەستێرەیەكی هونەر و فیلم و دانسی هیندی دەركەوت، لە ماوەی 50 ساڵی تەمەنی كاری هونەری، چەندان خەڵات و رێزلێنانی بەدەست هێناوە.



وشە - سۆران عەزیز