هه‌فته‌یه‌كی تر له بازاڕی بۆرسه داخرا و بۆ دووه‌م هه‌فته‌ی له دوای یه‌ك، نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ كه له ماوه‌ی 20 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت. ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت، به 83 دۆلار و 22 سه‌نت داخرا، هاوكات به‌های نه‌وتی تێكساسیش به 78 دۆلار و 16 سه‌نت داخرا.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێوه‌سته به جه‌نگی غه‌زه كه لای وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان زۆر نیگه‌رانیی هێناوه‌ته كایه‌وه و له ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕوو، هه‌وڵیان دواوه نه‌وتی زیاتر بكڕن. به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازی بۆ سه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مێكیش نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.
له رۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه تا ئاستێك كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌ی نرخی نه‌وت زۆر به خێرایی به‌رز نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له رۆژی چوارشه‌مدا دابه‌زین تۆمار بكات، به‌ڵام نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی روون بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست وایكردووه، نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت.
پێشتر هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت هه‌ژمار كراوه، هه‌رچه‌نده هێرشه‌كانیان كه‌می كردووه، به‌ڵام دیسان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئۆپێك له مانگه‌كانی رابردوودا رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر نه‌خرێته بازاڕ
ئۆپێك له مانگه‌كانی رابردوودا رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر نه‌خرێته بازاڕ و پاڵپشتی له‌وه كردووه نه‌وت له‌مه زیاتر دانه‌به‌زێت، پلانێك كه ئه‌مه‌ریكا به دڵی نه‌بووه و هیواخوازه نه‌وتی زیاتر بخرێته بازاڕه‌وه.
پێویسته بگوترێ نرخی نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا تۆمار كرد و گه‌یشته نزیكه‌ی 96 دۆلار. له ساڵی 2022 نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگی ئۆكراینا گه‌یشته 140 دۆلار. پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگی غه‌زه و ئاڵۆزییه‌كان، نرخی نه‌وت له‌مساڵدا زیاتر به‌رز ببێته‌وه.