وه‌ك وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌باره‌ی فراوانبوونی شه‌ڕی غه‌زه، 26 ده‌وڵه‌تی ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا جگه له هه‌نگاریا، هۆشدارییان دایه ئیسرائیل و ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌حیان به ''كاره‌سات'' ناو بردووه.
مایكل مارتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرله‌ندا
ڕای گه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ''بێویژدانییه''، كه شارێكی سنوورییه و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك وایه له نێوان میسر و كه‌رتی غه‌زه، ئێسته شاره‌كه ملیۆن و نیوێك ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی به‌شه‌كانی تری كه‌رتی غه‌زه‌ی له‌خۆ گرتووه، كه له ئه‌نجامی هێرشی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر غه‌زه ئاواره‌ی شاره‌كه بوون.
دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له ناكاوی 26 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته جیاجیاكانی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌وروپییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و بڕیاریان دا، ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌ی غه‌زه و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به كه‌رتی غه‌زه، هه‌روه‌ها ئازادكردنی دیله‌كان به‌بێ هیچ پێشمهرجییهك، جێی باسه هه‌نگاریا كه دۆستێكی نزیكه له ئیسرائیل، به‌یاننامه‌كه‌ی واژوو نه‌كرد.
ئیسرائیل هەموو فەلەستینییەکانی خزاندووەتە ناو ڕەفەح
جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، باسی له‌وه كردووه، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، كاره‌سات ڕوو ده‌دات و ڕێشی لێ ناگیرێت، لای خۆیه‌وه ئانالینا بێربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی كه ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ناو شاری غه‌زه بكاته ئامانج، به‌ڵام ده‌بێت ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت.
بێربووك داوا له حه‌ماس ده‌كات چه‌ك دابنێت و ئاشتی به‌رپا بكرێت، ماوه‌ی پێنج مانگه شه‌ڕی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و ئیسرائیل له ڕێی هێرشكردنه سه‌ر ته‌واوی كه‌رته‌كه، هه‌موو فه‌له‌ستینییه‌كانی خزاندووه‌ته ناو شاری ڕه‌فه‌ح كه له‌سه‌ر سنووری میسره، ئێسته هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و شاره‌ش، ئه‌مه‌یش وه‌ك فشارێك بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس دیله‌كان ئازاد بكات و به ته‌واوه‌تی ئه‌و گرووپه چه‌كداره چه‌ك بكات.