به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری دهۆك رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری زانكۆ و رێكخراوه بیانییه‌كان، كار له كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی شوێنه‌واری ده‌كات كه ژماره‌یان 24 پڕۆژه‌یه، به‌شێكیان ده‌ستیان پێ كردووه و به‌شێكیشیان چاوه‌ڕێی باشبوونی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن.
د. بێكه‌س بریفكانی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری دهۆك، بۆ "وشه" گوتی، له سنووری پارێزگای دهۆك 24 پڕۆژه‌مان هه‌ن كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌شێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه و به‌شێكیشی هه‌ڵكۆڵین و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری تازه‌یه، ئه‌و پڕۆژانه‌ش به هاوئاهه‌نگی له نێوان حكوومه‌ت و زانكۆ و رێكخراوه بیانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن كه 12 پڕۆژه، كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و 12 پڕۆژه‌شی كاری هه‌ڵكۆڵینیان بۆ ده‌كرێت، بۆیه ده‌ست به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان كراوه و به‌شێكیشی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه‌شوهه‌وا خۆش بێت و ده‌ستیان پێ بكرێت .
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرێت، له هه‌موو ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكن، ئه‌وانه‌ی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، "جارستین و قه‌سری دلبی و قه‌سری كمبرلاند و گۆڕستانی میرا و خواندنگهی قوبه‌ھان و كۆری سیریجێ و گۆڕی پیر حه‌زان و كه‌نیسه‌ی كلدانییه‌كان و مناره‌ی مزگه‌وتی ئامێدی و ناوچه‌ی جه‌روانه له شێخان و شوێنه‌واری خنس"ن.
وشه/ بڵند ئیبراھیم