محه‌مه‌د عه‌لی وه‌حده‌تی هاووڵاتیی كوردی ته‌مه‌ن 65 ساڵ و خه‌ڵكی قووچان سه‌ربه پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌ویی ئێران، به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر كوژرانی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێران، له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی"، سزای 15 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی 65 ساڵه، له كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه كه به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵاچوویی له بارودۆخێكی ناجێگیردا به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵاچوویی له بارودۆخێكی ناجێگیردا به‌سه‌ر ده‌بات.
وه‌حده‌تی له‌مدواییانه‌دا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی "چالاكی ته‌بلیغی دژ به كۆماری ئیسلامی"، "بێڕێزیكردن به خامنه‌یی"، "ئه‌ندامێتی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی حكوومه‌ت" و "بێڕێزیكردن به پیرۆزییه‌كان" ،سه‌رجه‌م سزای 15 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌و پێشتر و له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ئاكامدا به‌دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی، هه‌تا كاتی كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی ئازاد كرابوو.