عێراق بە مانگا ئەفەریقای بۆگەن كرد

:: PM:04:58:20/02/2024 ‌

حكوومەتی باشووری ئەفەریقا، لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو بۆگەنە كرد كە شاری كیپ تاونی گرتووەتەوە، دەركەوت بەهۆی بارێكی مانگاوە بووە، بەرەو عێراق كەوتوونەتە ڕێ و لەوێ كەشتییەكە لەنگەری گرتووە.

ئەمڕۆ سێشەم (20ی شوبات)، حكوومەتی باشووری ئەفەریقا، بارێكی لە بەندەری كیپ تاون، پایتەختی وڵاتەكەی پشكنی، پاش ئەوەی بۆی دەركەوت ئەو بۆگەنەی شارەكەی تەنیوە، لەو بارەوەیە، كاتێك تەماشای دەكەن، بریتی بووە لە 19 هەزار سەر مانگای بەڕازیلی و بەرەو عێراق نێردراون.

بەپێی زانیارییەكانی "زاهید بەدرەدین" كە بەرپرسێكی ئاو و ئاوەڕۆی عێراقییە، ماوەی هەفتەیەكە بۆگەنی ئەو بارە عێراقییە، پایتەختی باشووری ئەفەریقای هەراسان كردووە، بەڵام بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بكەوێتە ڕێ، ئەگەرچی ئەنجوومەنی SPCA قەدەغەی كردووە ئاژەڵ لە ڕێی دەریاوە بگوازرێنەوە.

ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا نووسیویەتی: ئەو بۆگەنە بەهۆی ترسەوە بووە كە ئاژەڵان لە دۆخێكی تۆقاندا بوون، چونكە ماوەی دوو هەفتە و نیو لە دەریادا بوون، ئەمە جگە لە كۆبووەوەی پاشەڕۆكانیان كە هەمووی پێكەوە بۆگەنێكی ئاوا دەردەكات.

كەشتیی "كوەیت" كە مانگا عێراقییەكانی بار كردووە، درێژییەكەی 190 مەترە و تایبەتە بە گواستنەوە و بەخێوكردنی ئاژەڵ و ئاڵای وڵاتی كوەیتیشی لەسەرە.



وشە - عەبدوڵا عومەر