ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی هێرشی فراوانیان كرد

:: AM:09:30:25/02/2024 ‌
فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا رای گەیاند، بەهاوبەشی هێزەكانی بەریتانیا و پشتیوانی هەریەك لە كەنەدا، بەحرێن، ئوسترالیا، هۆڵەندا و نیوزیلاند، 18 پێگەی حووسییەكانی نزیك لە ئێرانیان لەناو خاكی یەمەن بۆردمان كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی شوبات، سێنتكۆم فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا رای گەیاند، بەهاوبەشی هێزەكانی بەریتانیا و پشتیوانی هەریەك لە كەنەدا، بەحرێن، ئوسترالیا، هۆڵەندا و نیوزیلاند، 18 پێگەی حووسییەكانی نزیك لە ئێرانیان لەناو خاكی یەمەن بۆردمان كردووە.

زیاتر گوتی، ئەو پێگانەی حووسییەكان كە بۆردمان كراون، بەكار هێنراون بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سوور.

ئاشكرای كردووە، لە هێرشەكەی ئەمجارەیاندا كۆگەی چەكی حووسییەكانیان لە ژێر زەوی خاپوور كردووە، ئەوە سەرباری لەناوبردنی كۆگەی مووشەك و درۆنی ئەو گرووپە.


وشە - رامیار جەواد