فه‌رهاد تۆفیق به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی حزب له چه‌ند رۆژی رابردوودا و باس له‌وه ده‌كات، هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی حزب له ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كه، هه‌وڵێكی نه‌زۆكه و هیچ گرنگی و به‌هایه‌كی نابێت، كادر و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانیش ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیستدان، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه بنرێت، به خۆكوژیی سیاسی لێك ده‌درێته‌وه.
دۆخی ناوخۆی حزب له دوای گرژییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو چۆنه؟
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرا هه‌موو میدیاكان بوو گه‌وره‌یان كردبوو، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به هێزجووڵاندن هه‌بوو هیچی راست نه‌بوو، ئه‌وه‌ی تر كه باس له گرژیی ناوخۆیی ده‌كرا، هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو، بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی ناوخۆیی حزبدا بوو، چه‌ند پۆستێك بوو كه حزب یه‌كلای كردنه‌وه و ئێسته گرفتێك نییه و كاری حزب وه‌ك خۆی ده‌ڕوات.
هه‌موو كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سۆسیالیست له هه‌ولێر و بادینان هه‌موویان چوونه خزمه‌ت سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست
ئه‌وه‌ی ده‌گوترا ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گای هه‌ولێر گیراوه ئه‌مه به كوێ گه‌یش؟
هیچ كه‌سێك ناتوانێ ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گای پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا بگرێت، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه هه‌ڤاڵی حزبی بوون یان سڕ كراون یان دوور خراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناڕازی بوون له بڕیاره‌كانی حزب بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان، ته‌نیا هه‌ندێك نیگه‌رانی هه‌بووه له هه‌ولێر و دواتر كۆتایی هاتووه.
له دوای ئه‌و گرژییانه‌ی له‌ناو سۆسیالیست دروست بوون، راسته ده‌گوترێ كادر و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی هه‌ولێر و بادینان چوونه پاڵ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود؟
نه‌خێر، هه‌موو كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سۆسیالیست له هه‌ولێر و بادینان هه‌موویان چوونه خزمه‌ت سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست و ته‌نیا هه‌ندێك لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌بوو، هیچ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌بێ سه‌رناگرێت، چونكه هه‌ڤاڵانی پارته‌كه هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ن كه چه‌ندان ساڵه خه‌باتیان كردووه له‌و پێناوه‌دا، هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كان هاتوونه‌ته‌وه و به‌ڵێنی به‌رده‌وامییان داوه.
ئێستا عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود له چوارچێوه‌ی حزبدا چ پۆستێكی هه‌یه؟
تا ئێسته جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه و خه‌ریكی كاری حكوومیی خۆیه‌تی.
هه‌ندێك لێدوان بڵاو بوونه‌وه له‌باره‌ی پچڕانی پێوه‌ندیی برایه‌تیی نێوانیان، ئه‌وان له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێوه‌ندییان چۆنه؟
ئه‌وان به خوێن بران، بابه‌ته‌كه پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو كه ورووژێنرا، به‌ڵكو پێوه‌ندیی به حزبه‌وه هه‌بوو، ئه‌وان هه‌ر بران و هیچ گرفتێك نییه.
به‌ڵام باس له دروستكردنی حزب ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی سۆسیالیست؟
راستییه‌كه‌ی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی حزب و كوتله و باڵباڵێن له ده‌ره‌وه‌ی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، هیچ گرنگییه‌كی نابێت و بگره هه‌وڵێكی نه‌زۆكه، هه‌ر جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌نیا خۆسه‌رقاڵكردنه، كادرانی سۆسیالیست وابه‌سته‌ی كاكه حه‌مه‌ن و ئه‌وان له‌گه‌ڵ سۆسیالیستن و ناچنه هیچ شوێنێك، ئه‌گه‌ریش دروست بكرێت هیچ پێگه و گرنگییه‌كی نابێت و كاك عه‌بدوڵا ئه‌و راستییانه باش ده‌زانێت، ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی نابێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وه خۆكوژیی سیاسییه و پێگه‌ی خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
هیچ هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتن له نێوان ئه‌و دوو برایه‌دا بكرێت؟
به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی كاك عه‌بدوڵا به كاری حزبی، هه‌روه‌ها هه‌ر كامیان له ناوچه‌یه‌كن، له‌و بارودۆخه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێم سه‌رقاڵی كاری حكوومه‌ت و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدایه، ده‌رفه‌ت نه‌بێت بۆ یه‌كتر بینین، هه‌وڵیش هه‌بووه بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی نیگه‌ران بوون بۆ ئه‌وه‌ی رێكخستنه‌وه بكرێت، به‌ڵام ناچینه‌وه سه‌ر گۆڕانكارییه حزبییه‌كان و ئه‌وانه كۆتاییان هاتووه.
ئه‌و دۆخه‌ی ناوخۆی حزب و گرژییه‌كان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگی سۆسیالیست ده‌بێت؟
نه‌خێر، هه‌موو كادر و هه‌ڤاڵانی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، خۆیان به كاكه حه‌مه‌وه ده‌بینن و به خه‌بات و مێژووی ئه‌وه‌وه ده‌بینن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ش هیچ هه‌وڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌ك نابێت و هیچ شتێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگی حزب نابێت بۆ هه‌ڵبژاردن.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی