به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی، ڕه‌یان كلدانی سه‌رده‌سته‌ی میلیشیاكانی بابیلۆن، له پشت كوژرانی ڕه‌فیف یاسرییه، ئه‌و مێكاپئارتسته‌ی به ڕووداوێكی ته‌مومژاوی پێش چه‌ند ساڵێك كوژرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی شوبات، ئاژانسی "
وان نیوز" بڵاوی كرده‌وه، به‌ڵگه‌ی نوێیان له‌سه‌ر كوژرانی ڕه‌فیف یاسری خانمه شاره‌زای جوانكاریی عێراقی ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دوای پێنج ساڵ دێت له ڕووداوه‌كه.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی نوێ له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و قوربانییه دۆزراوه‌ته‌وه، خێزانه‌كه‌ی بڕیاریان داوه جارێكی تر دۆسیه‌كه له دادگا زیندوو بكه‌نه‌وه تا بكوژی ڕاستیی ئه‌و ڕووداوه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت، چونكه پێیان وایه گرتنی دوو تۆمه‌تبار و دادگایی یه‌كێكیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاستییه‌كانه و خۆی به‌شێوه‌یه‌كی تره.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌ست ئاژانسه هه‌واڵییه عێراقییه‌كه كه‌وتووه، ڕه‌یان كلدانی سه‌رده‌سته‌ی میلیشیاكانی بابیلۆن، له پشت كوژرانی ڕه‌فیف یاسرییه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره ماده هۆشبه‌ره‌ی ده‌رخواردی دراوه، له ئاكامدا خوێنی ژاراوی كردووه و كوشتوویه‌تی.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌فیف كوژراوه، دوو كه‌س بردوویانه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید كه هه‌ردووكیان لای ڕه‌یان كلدانی كار ده‌كه‌ن.
ڕه‌فیف یاسری (1985-2018) پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی بوو كه تایبه‌ت بوو به ژنان. له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكی فڕه‌نسی بۆ مافی مرۆڤ و ئاشتی، ناسناوی باڵوێزی نیازپاكی وه‌رگرتبوو. سه‌نته‌ری جوانكارییه‌كه‌ی له ناوچه‌ی جادرییه بوو له به‌غدا.
ره‌یان كلدانی یه‌كێكه له دۆسته‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هه‌ر ئه‌وه‌یش نا، ئێسته مامۆستایانی بایكۆتكه‌ریش وه‌ك جۆرێك له جاشایه‌تی و له ژێر گوشاری یه‌كێتیی نوێ، رێزلێنانی بێ بنه‌مای پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.