فوئاد حوسێن سەردانی توركیای كرد

:: AM:09:05:29/02/2024 ‌
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا، ئامانج لە سەردانەكەی بۆ بەشداریكردن لە سێیەم كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیایە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی شوبات باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنكەرە بڵاوی كردووەتەوە، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بەمەبەستی بەشداریكردن لە سێیەم كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، گەیشتە توركیا.

كۆڕبەندی ئەنتاڵیا لە یەكـی ئاداری 2024 لە ژێر ناونیشانی (زەقكردنەوەی دیپلۆماسییەتی رێگریكردن لە قەیران) بە چاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئامادەبوونی 100 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان، بەڕێوە دەچێت.

 فوئاد حوسێن لە پەراوێزی بەشداریی سێیەم كۆڕبەندی ئەنتاڵیا، چەندان دیداری هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسانی وڵاتان دەبێت.


وشە - رامیار جەواد