نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان دیاری كرا

:: AM:10:53:29/02/2024 ‌
بڕی سەعاتەكانی پێدانی كارەبای موەلیدە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان، بۆ مانگی شوبات دەركەوتووە و ئەمڕۆش ئەنجوومەنی موەلیدەكان لەبارەی نرخەكەی كۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی شوبات، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان لە تەواوی شار و شارۆچكەكان، كۆ دەبنەوە و نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە دیاری دەكەن.

ئەوەیش زانراوە، نرخی ئەمپێری موەلیدە بەراورد بە مانگەكانی تر هەرزانترە، چونكە نرخی سووتەمەنی كەم بووە و سەعاتی پێدانیش كەمتر بووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەنجوومەنەكان ئەمڕۆ نرخەكان دیاری دەكەن و لەگەڵ قایمقامی شارەكان كۆ  دەبنەوە و بڕیاری كۆتایی دەدەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم مانگە نرخی ئەمپێری موەلیدە هەرزانتر دەبێـ لەگەڵ مانگەكانی تر، لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا نرخەكان لە نێوان نۆ بۆ 15 هەزار دینار دەبێت.


وشە - رامیار جەواد