له دوای سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ردی بناغه‌ی ڕێگه و پردی هه‌ڵه‌بجه-تووه‌قوت- قلیجه دانرا و پڕۆژه‌كه‌یش ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه، پڕۆژەیەکى ستراتیجییه ئەمەیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ده‌به‌ستێته‌وه و ڕێگه‌كه‌یان كورت ده‌كاته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له زاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه‌كه زیاتر له 31 ملیار دیناری تێده‌چێت، له دوو ساڵدا ده‌بێ ته‌واو بكرێت، پرده‌كه بۆ ئاسانكاریی بازرگانی و جووڵه‌ی ئابووری ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت.
پرده ستراتیجییه‌كه 360 مه‌تر ده‌بێت و 27 كیلۆمه‌تری ڕێگه‌كه قیرتاو ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ناوخۆییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌و پڕۆژه‌یه، جگه له لایه‌نی گواستنه‌وه و بازرگانی، سوودێكی گرنگیش به لایه‌نی گه‌شتیاریی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆژی 22ی شوباتی 2024، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه و ده‌ستكه‌وتی بۆ پارێزگاكه ڕاگه‌یاند، له‌وانه‌ش:
•په‌له بكرێت له ڕێكاره یاساییه‌كانی به شارۆكه‌بوونی خورماڵ.
•دامه‌زراندنی 500 كه‌س به گرێبه‌ست له داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
• ده‌ست بكرێت به قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی ناوشاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
•ده‌ستنیشانكردنی ڕێژه‌یه‌ك له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر.
•تایبه‌تمه‌ندی بدرێت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاره‌كه.
•وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.