پلاتفۆرمێكی دراوی ئه‌لیكترۆنی به ناوی پایكو PAICOO كه له چه‌ندان وڵاتی دنیا ئه‌ندامی هه‌یه، له‌مدواییه‌دا هه‌زاران هاووڵاتیی كورد به ئامانجی قازانج به‌شێك له سه‌رمایه‌كانی خۆیان خستبووه خزمه‌تی، له‌پڕ داخرا و به كلیكێك ده‌یان ملیۆن دۆلار له پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان فه‌وتا.
ئه‌و جۆره پلاتفۆرمه به ته‌واوی دیار نییه سه‌رچاوه‌كه‌ی كام وڵاته، به‌ڵام جێی متمانه‌ی بانكه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان نییه، بۆیه‌ش هیچ نووسینگه‌یه‌كیان له هیچ شوێنێكی دنیا نییه و ته‌نیا له‌ڕێی ئێنته‌رنێت و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له پلاتفۆرمهكهیاندا خستوویانه‌ته روو، خه‌ڵكیان له ده‌وری خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه.
خه‌ڵك له رێی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی تری بواری بانكی و دارایی، پاره‌كانیان ده‌دایه ئه‌و پلاتفۆرمه
ته‌نیا له رێی ژماره مۆبایلێك كه‌سه‌كه ده‌یتوانی سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ربگرێت. خزمه‌تگوزارییه‌كه بریتییه له‌وه‌ی پلاتفۆرمه‌كه داوای پاره‌ت لێ ده‌كات و له به‌رانبه‌ردا مانگانه سوودێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت كه له هه‌مان پلاتفۆرم بۆی دروست كردووی . خه‌ڵك له رێی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی تری بواری بانكی و دارایی، پاره‌كانیان ده‌دایه ئه‌و پلاتفۆرمه و له هه‌مان كاتدا ده‌یانتوانی قازانجه‌كه یان ته‌واوی پاره‌كانیان بگوازنه‌وه و سوودی لێ وه‌ربگرن.
هاووڵاتییه‌ك بۆ ''وشە'' كه پێی باش نه‌بوو ناوی ئاشكرا بکرێت رای گه‌یاند، ماوه‌ی پێنج رۆژه پلاتفۆرمه‌كه داخراوه و هیچ كه‌سێك ده‌ستی به هه‌ژماره‌كه‌ی راناگات و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كت هه‌بووبێت فه‌وتاوه.
ئه‌و گوتی، ''هاوڕێكانم دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئاگاداریان كردمه‌وه كه له پلاتفۆرمه‌كه به‌شدار بم، بۆیه‌ش یه‌كه‌م جار به 300 دۆلار به‌شدار بووم و هه‌موو رۆژێك 2.3 تا 2.8% سوودی ده‌هاته سه‌ر و به كه‌متر له مانگێك پاره‌كه دوو هێنده زیادی كرد، بۆیه بڕیارم دا هه‌زار دۆلاری تری تێكه‌م و پاشان هه‌زار و 600 دۆلاری ترم تێكرد و به‌ر له‌وه‌ی دابخرێت، سه‌رووی سێ هه‌زار دۆلار قازانجم كردبوو و پاره‌كه‌م بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دۆلار زیادی كردبوو.''
به‌گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئۆفه‌ره‌كانی پلاتفۆرمه‌كه وایان لێ ده‌كردی چی پاره‌ت هه‌یه بیخه‌یته خزمه‌تی، چونكه به‌ڕاستی هه‌ستت به هیچ فێڵێك نه‌ده‌كرد و هه‌ر كاتێك بویستایه، ده‌تتوانی كۆی پاره‌كه بۆ حیسابێكی تر یان جزدانێكی تری ئه‌لیكترۆنی بگوازیته‌وه، بۆ نموونه بیخه‌یته فه‌ست پێی كه له كوردستان كاری پێ ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه خستیه روو، له كوردستان به هه‌زاران كه‌س چوونه‌ته ناو پلاتفۆرمه‌كه و هه‌بووه به پاره‌یه‌كی زۆر به‌شدار بووه، سێ گرووپی واتسئه‌پی تایبه‌ت به كوردستانی ناسیوه كه هه‌ر كامێكیان لانی كه‌م هه‌زار و 500 ئه‌ندامیان هه‌بووه.
هیچ كه‌سێك به وردی نازانێت چه‌ند كه‌س له هه‌رێمی كوردستان پاره‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی پلاتفۆرمه‌كه، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ژماره‌كه پێنج هه‌زار كه‌س بێت و هه‌ر كامێكیان هێنده‌ی پاره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه وه‌به‌رهێنانیان كردبێت كه قسه‌ی بۆ ''وشه'' كردووه، ده‌رده‌كه‌وێت زیانه‌كه ده‌گاته سه‌رووی 37 ملیۆن دۆلار.
به‌گوته‌ی زیانلێكهوتووهكه، سه‌رمایه‌ی پلاتفۆرمی پایكو پێش ئه‌وه‌ی دابخرێت، 970 ملیۆن دۆلار بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و سه‌رمایه‌یه له وڵاتانی تری وه‌ك ئێران و هیندستان و ده‌یان وڵاتی تر كۆ كراوه‌ته‌وه.
له پێناو ته‌ماح و ده‌ستخستنی پاره، فریوی هیچ كۆمپانیا و پلاتفۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی نه‌خۆن و سه‌رمایه‌كانی خۆیان بپارێزن.
هاووڵاتییه‌كه ده‌ڵێت هێشتا پلاتفۆرمی هاوشێوه له كوردستان هه‌ن، ئامۆژگاریی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له پێناو ته‌ماح و ده‌ستخستنی پاره، فریوی هیچ كۆمپانیا و پلاتفۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی نه‌خۆن و سه‌رمایه‌كانی خۆیان بپارێزن.
جێی باسه له ساڵانی رابردوودا كه‌م نه‌بوون ئه‌و جۆره خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییانه‌ی له ژێر ناوی جیاوازدا زیانیان به خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، راسته له سه‌ره‌تای كاركردنیاندا كه‌سانێك قازانجیان لێ ده‌بینن و خۆیان وه‌ك پلاتفۆرمێكی متمانه‌پێكراو ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام دواتر له‌پڕ داخراون و زیانیان به خه‌ڵك گه‌یاندووه.