داوای دووبارە كاراكردنەوەی دەزگای ئاراس دەكرێت

:: PM:05:09:15/03/2024 ‌
بەهۆی دروستبوونی ئەو كەلێنەی كە بەهۆی داخرانی دەزگای ئاراسەوە بۆ زمان و كولتوور و ئەدەبیاتی كوردی دروست بوو، زیاتر لە 165 رۆژنامەنووس، شاعیر، نووسەر، وەرگێر و مامۆستای زانكۆ لە بوارە جیاجیاكان،  لە ناوەوەی هەرێم و تەنانەت تاراوگەیشەوە داوایەك ئاراستەی " سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن" بۆ كاراكردنەوەی "دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاو كردنەوە". 

دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس لە 28ی تشرینی دووەمی 1998 لە شاری هەولێر لە لایەن "بەدران ئەحمەد حەبیب" ـەوە دامەزرا و چالاكییان سەرەتا لە بوارەكانی چاپی كتێب و گۆڤارەوە بووە و دواتریش چالاكییەكانی بەرفراوان بووە و لە بوارەكانی كلتووری و ئەدەبیات و خزمەتی زمانەوانییەوە و  دەزگاكە رۆلێكی بەرچاوی هەبووە و تا ساڵی 2008 ئاژانسێكی هەواڵیی سەر بە دەزگاكە دامەزرا بە ناوی ئاژانسی هەواڵی "ئاكانیوز" و تا ساڵی 2012 ئاژانسەكە چالاك بوو، دواتر لەگەڵ دەزگاكەدا بەیەكەوە داخران. 

لە داواكارییەكەیاندا  كە بەناوی "نووسەران و خوێنەرانەوە" نیگەرانی خۆیان گەیاندووەتە "نێچیرڤان بارزانی - سەرۆكی هەرێمی كوردستان"دا روون كراوەتەوە كە  زمانی کوردی، چاپکردنی کتێب و خوێندنەوە لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە خراپییە، ئێمە وەک نووسەران و خوێنەران نیگەرانی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین و پێمان وایە داخستنی دەزگای ئاراس لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کەلێنێکی گەورەی دروستکردووە و زەرەرێکی زۆری بە زمان و کولتوور و ئەدەبیاتی کوردی گەیاندووە.


شایەنی باسە دەزگای ئاراس لە ماوەی كاركردنیدا زیاتر لە هەزار و 550 كتێبی بە زمانی كوردی چاپ كرد كە دەزگاكە ستافی پرۆفیشناڵ و چاپخانە و باڵەخانەی تایبەت بەخۆی هەبوو بۆ ئەم مەبەستە،  مێژوونووس و خوێنەران پێیان وایە كورد لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە بارتاقەی ئەو ژمارەیەی كە دەزگای ئاراس لە ماوەی تەمەنی خۆیدا چاپی كرد، كتێب چاپ بكەن و بڵاوی بكەنەوە،



"بۆیە زۆر بە ڕشتی داوا لە بەڕێزتان دەکەین بڕیارێک بدەن بۆ کاراکردنەوەی خێرای "دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە". لە داواكارییەكەی نووسەران و خوێنەراندا وا هاتووە.


لیستی ناو و واژوو و ناونیشانی داواكارەكان: 

هاشم سەڕاج ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
زانا خەلیل ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
ئەسکەندەر زرار ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
کاروان عەبدوڵڵا- نووسەر 
غەمگین بۆلی ـ بەڕێوەبەری دەزگەی کولتوور
بژار حەکیم ـ شاعیر و ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
باهۆز مستەفا ـ نووسەر و وەرگێڕ ـ هەولێر
پ. د. وریا عومەر ئەمین ـ مامۆستای زانکۆ ـ هەولێر 
د.هاشم ئەحمەد زادە ـ نووسەر ـ تاراوگە
بەکر شوانی ـ وەرگێڕ ـ تاراوگە
کارۆخ ئیبراهیم حەکیم ـ دەرهێنەر ـ هەولێر
بەرزان هەستیار ـ نووسەر و شاعیر ـ تاراوگە
د. سیروان وەلی ـ مامۆستای زانکۆ ـ هەولێر
دڵزار حەسەن ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
فەرەیدوون سامان ـ نووسەر ـ هەولێر 
زیرەک میرە ـ پەیکارساز ـ تاراوگە
تەیب زرار ـ بەڕێوەبەری گشتی ئاوقاف ـ هەولێر
حەمە عەباس ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
چیمەن ساڵح ـ نووسەر ـ هەولێر
ئیدریس شێخ شەرەفی ـ نووسەر ـ هەولێر
د. سەنگەر حاجی ـ نووسەر ـ هەولێر 
گەزیزە باپیری ـ نووسەر ـ تاراوگە
حەمە ئەحمەد جاف ـ نووسەر ـ هەولێر
ئارام حاجی ـ نووسەر ـ دەربەندیخان
پ.د. ڕزگا ڕەنجەڕۆ ـ مامۆستای زانکۆ ـ هەولێر
د. ئەکرەم عەبدولواحید ـ مامۆستای زانکۆ ـ هەولێر 
خالید فاتحی ـ نووسەر و وەرگێڕ ـ ڕانیە
عوسمان بەرزنجی ـ نووسەر ـ سلێمانی
نادیە کەریم ـ شاعیر ـ کۆیه
سالار سۆفی ـ وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ ـ تاراوگە
فەنەر ڕۆژبەیانی ـ نووسەر و توێژەر ـ تاراوگە
ئەشواق ئیحسان - مامۆستای زانکۆ - هەولێر
زاهیر عەبدووڵڵا ـ هونەرمەند ـ هەولێر 
نزار مامە ـ شانۆکار ـ هەولێر
شاکر ئەبوبەکر ـ نووسەر و وەرگێڕ ـ هەولێر
شەماڵ ئاکرەیی ـ نووسەر ـ ئاکرێ
دیار هەڵەبجەیی ـ شاعیر ـ سلێمانی
هۆشەنگ قادر ـ نووسەر ـ کۆیە
حیسامەددین سەرداری ـ مافپەروەر و ڕاوێژکار ـ هەولێر 
سیروان گەردی ـ چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
عەبدولستار جەباری ـ نووسەر ـ کەرکوک
عومەر کەریم بەرزجی ـ نووسەر ـ سلێمانی
ئازاد وەلەدبەگی ـ نووسەر ـ تاراوگە
محەمەد فەریق ـ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
سەرباز ساڵح ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
کامیل بۆکانی ـ نووسەر و وەرگێڕ ـ هەولێر 
د. کاوە شێروانی ـ مامۆستای زانکۆ ـ هەولێر
د. لوقمان نانەکەلی ـ نووسەر ـ هەولێر 
ڕەفیق ساڵح ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
فازیڵ لەتیف ـ نووسەر ـ سلێمانی
عبدالقادر عزیزسعید ـ خوێنەر ـ هەولێر
پەیڕەو ئەنوەر ـ نووسەر ـ هەولێر
کاروان حەسەن ـ وەرگێڕ و خوێنەر ـ هەولێر
گۆڤار نورەدین ـ پارێزەر ـ هەولێر
ڕامیار جەوهەر ـ نووسەر و چالاکوان ـ هەولێر 
سیروان واحد خۆشناو ـ مامۆستا ـ هەولێر
ئاشتی شێرکۆ ـ بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری ئاشتی
ئازاد دارتاش ـ نووسەر ـ هەولێر
سعود هاشم ـ چالاکی مەدەنی ـ هەولێر
چیا گوانی ـ نووسەر ـ سۆران
ئیبراهیم هەورامانی ـ نووسەر ـ هەڵەبجە
عەبدووڵڵا ئەژی ـ خوێنەر ـ هەولێر
ساماڵ ئەحمەدی ـ نووسەر ـ هەولێر 
دانا ئەحمەد ـ شاعیر و پێشمەرگە ـ هەولێر
پیرباڵ یاسین ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
تەحسین تەمۆ ـ شاعیر ـ هەولێر
نیازی حەمە عەزیز ـ نووسەر ـ هەولێر 
هێمن جاسم ـ خوێنەر ـ شاعیر ـ هەولێر
شنۆ عەوڵڵا ـ خوێنەر ـ هەولێڕ
ڕەوەند ساڵح ـ شاعیر ـ سلێمانی 
سەردار نۆرێ ـ نووسەر ـ سلێمانی
ڕەشوان گەردی ـ شاعیر ـ هەولێر 
مەبەست گەردی ـ نووسەر ـ کۆیە
بڵند مستەفا ـ چالاکوان ـ هەولێر
سەعدوڵڵا برایم ـ خوێنەر ـ هەولێر
ڕەفعەت عومەر ـ خوێنەر ـ هەولێر 
ئاراس ئیدریس ـ خوێنەر ـ هەولێر
کاژاو ئاراس- خوێنەر ـ هەولێر 
گۆران عثمان هەژار - ناوەندی رۆشنبیری گوڵان
ئارێز حەسەن ـ بەڕێوەبەری ناوەندی ئاوێر
جووتیار قارەمان ـ وەرگێڕ ـ هەولێر
ئارام حوسێن ـ مامۆستا ـ هەولێر
مستەفا ڕەسووڵ ـ خوێنەر ـ هەولێر
عەلی مستەفا ـ نووسەر ـ هەولێر
ئیسماعیل تەنیا ـ نووسەر ـ هەولێر
هیوا حوسێن ئەمین ـ چالاکی مەدەنی ـ چەمچەماڵ
سەلام محەمەدئەمین ـ خوێنەر ـ هەولێر 
سەعدووڵڵا برایم خان ـ نووسەر
خدر گوڵانی ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
دەشتی خالید ـ ڕێنماییکاری پەروەردەیی ـ هەولێر
کارزانی پیران ـ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ مەخموور
ئەبوبەکر شوان ـ نووسەر و شاعیر ـ هەولێر
کوێستان عومەرزادە ـ خوێنەر ـ سلێمانی
دلاوەر شێخ محەمەد ـ نووسەر ـ هەولێر
ڕەیحانە ڕەسووڵ ـ خوێنەر ـ سۆران 
شەنیا عەبدولمەجید ـ نووسەر و شاعیر ـ هەولێر
کاروان عەلی ـ نووسەر ـ هەولێر
زەینەب محەمەد ـ نووسەر ـ چەمچەماڵ
گەشە جاف ـ نووسەر ـ تاراوگە
ستار چاوشین ـ نووسەر ـ هەولێر
نالی عەبدووڵڵا ـ نووسەر ـ تاراوگە
محەمەد قادر ـ توێژەر ـ هەولێر
ڕزگار جەباری ـ نووسەر و شاعیر ـ هەولێر
مەهدی ساڵح ـ خوێنەر ـ هەولێر
مەریوان حوسێن ـ خوێنەر ـ هەولێر
پەری قەرەداغی ـ شاعیر ـ سلێمانی
داستان شەریف ـ نووسەر ـ سلێمانی
ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ
سەربەست مەنمی ـ ڕۆژنامەنووس ـ سلێمانی
ڕێبوار دەلۆ ـ خوێنەر ـ هەولێر
یاد سرێشمەیی ـ ڕۆژنامەنووس ـ سۆران
ڕامین ئیبراهیم ـ خوێنەر ـ خوڕماڵ
هەمزە سەرحان ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
هۆشیار یاسین ـ قوتابی زانکۆ ـ هەولێر
نەوزاد سیتۆ نووسەر ـ هەولێر
خۆشەوی مەلامەحموود ـ نووسەر ـ هەولێر
ڕێبوار جەباری ـ چالاکی مەدەنی ـ کەرکوک
گرفتار کاکەیی ـ کاریکاتێرست ـ هەولێر
یوونس حسەینی ـ شاعیر ـ  سەقز
کاروان عوسمان شوانی ـ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ چەمچەماڵ
سەردار قادر ـ شێوەکار ـ هەولێر
سلێمان تاشان ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
کەماڵ ڕێناس ـ شاعیر ـ تاراوگە
بیلال شاکر ـ سیناریست و دەرهێنەر ـ هەولێر
کەریم سمکۆ ـ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ چۆمان
کاکل گەردی ـ شاعیر و نووسەر ـ هەولێر
هاژە بەرزنجی ـ شاعیر و نووسەر ـ سلێمانی
بەسێ بەشیر ـ نووسەر ـ سلێمانی
ئایار سەید باقی ـ خوێنەر ـ هەولێر
عەبدوڵڕەحمان نەقشبەندی ـ خوێنەر ـ هەولێر
حوسێن عەبدولڕەحمان - شاعیر و ڕاگەیاندنکار - هەولێر
سەرکۆ جاف ـ نووسەر ـ سلێمانی
خانم جەمال غەریب ـ خوێنەر ـ هەولێر
هێمن کاکە حسێن ـ سەرپەرشتیاری زانستی ـ هەولێر
زرار سەرتاش ـ نووسەر ـ شەقڵاوە
ڕێژین جەبار ـ چالاکی مەدەنی ـ ڕانیه
هاوە حەبیب ـ خوێنەر ـ تاراوگە
شێرزاد قاسم ـ نووسەر ـ هەولێر
کەژاڵ ئیسماعیل ـ نووسەر ـ سلێمانی
بژار ناسر ـ مامۆستا ـ هەولێر
ناسک سەعید ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
کامەران مەسیفی ـ شاعیر ـ هەولێر 
ڤیان عەباس ـ مامۆستا ـ هەولێر
سەڵاح عومەر ـ نووسەر ـ هەولێر
ئەرسەلان عەبدووڵڵا ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
ئاراس ئەحمەد ـ شاعیر ـ هەولێر
سامان گەردی ـ شاعیر ـ هەولێر
سلێمان گەڵاڵی ـ نووسەر و شانۆکار ـ هەولێر
بەرزان عەلی ـ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ سەیدسادق
ئامانج خدر ــ ڕۆژنامەنووس ــ ڕانیە
مەریوان قەرەداخی - نووسەر و شاعیر
بابەکر درەیی ـ پارێزەر ـ سلێمانی
هەڵبەست ساڵح شێروانی ـ ڕۆژنامەنووس - هەولێر
گۆران زیاد ـ مامۆستا - هەولێر
زەکەریا فاتیح ـ خوێنەر - هەولێر
گوڵبەهار پاڵانی ـ نووسەر و شاعیر ـ هەولێر
ئوسامە غازی ـ هونەرمەند ــ هەولێر
هاوڕێ کوردۆ ـ نووسەر ـ کۆیە/ بەغداد
سۆران تاودەر ـ چاپخانەی شەهاب ـ هەولێر
ئیدریس ئیبراهیم ـ خوێنەر ـ هەولێر
ئاری یاران ـ خوێنەر ـ سۆران
بابانی شەن ـ ڕۆژنامەنووس ـ چەمچەماڵ
ڕێکان سلێمان عەلی ـ خوێنەر ـ هەولێر
شۆڕش گەرمیانی ـ نووسەر ـ گەرمیان
بڕوا سالار ـ خوێنەر ـ هەولێر
خەلیل بلەیی ـ ڕۆژنامەنووس ـ هەولێر
کاروان عوسمان عەلی ـ خوێنەر ـ کەلار
سۆران عەلی ـ خوێنەر ـ تاراوگە
مەریوان پیرباڵ ـ خۆشنووس ـ هەولێر
کۆسار نەسیم ـ قوتابی زانکۆ ـ سلێمانی
فوئاد مەحموود ـ خوێنەر ـ هەولێر
ئومێد جەلیل ـ نووسەر و شاعیر ـ هەولێر


وشە - پۆڵا مەحموود