نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، تا نكۆڵی له كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانی پێشێل بكرێت، عێراق خۆشی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئادار، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، نه‌ورۆز، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی، به گه‌رمی له خێزان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له هه‌ر كوردێك و هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌ركوێ بن، پیرۆز ده‌كه‌م. هیوای ساڵێكی تازه‌ی پڕ له خۆشی و ته‌ندروستیی باش، ئارامی و ئاسووده‌یی و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
" ئه‌مڕۆ كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی و به لێكگه‌یشتن، ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانین پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كان ببینه‌وه و فیدراڵی و قه‌واره‌ی سیاسی و ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان بپارێزین. هه‌مووان له هه‌مان كه‌شتیداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و یه‌كڕیز باین، دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت" نێچیرڤان بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه گه‌لی كوردستان هه‌رگیز واز له ئازادی و مافه‌كانی ناهێنێت. مێژوو سه‌لماندوویه‌تی تا نكۆڵی له كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانی پێشێل بكرێت، عێراق خۆشی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت. با هه‌موومان له عێراق له هه‌ڵه‌كانمانه‌وه فێر ببین. جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور و فیدراڵی و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، دهستیدهستیكردن به شایسته‌كان و هه‌وڵی بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی، جگه له زیان هیچ سوودێكی بۆ عێراق نابێت.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كات له بڕوا و سیاسه‌تی نه‌گۆڕ ده‌كاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له ناوچه‌كه فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت. خوازیاری په‌یوه‌ندیی باش و دۆستانه و دراوسێیه‌تیی باشه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایی له‌و گه‌لانه‌ش ده‌كه‌ین كه جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆتایشدا ده‌ڵێ، سوپاسی تێگه‌یشتن و گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و خۆڕاگریی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م. له نزیكه‌وه ئاگاداری باری ژیان و گوزهرانیانین. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه، كاری له‌پێشینه‌ی هه‌موومان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م سه‌ختیانه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه ڕابردوو. به ئومێده‌وه به‌ره‌و ژیان و داهاتوویه‌كی باشتر هه‌نگاو ده‌نێین و كوردستان بۆ هه‌میشه وڵاتی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و فره‌یی ده‌مێنێته‌وه.