بۆچی ئیمۆجی ئاڵای تاجیكستان لەبری كوردستان بەكار دەهێنرێ‌؟

:: PM:12:14:22/03/2024 ‌
بۆكان جاف كە لەماوەی رابردوو زمانی كوردی خستە ریزی زمانەكانی تری دنیا لە گووگڵ، هەوڵێكی تری بۆ زیادكردنی ئاڵای كوردستان لە ریزی ئاڵای وڵاتانی تر خستووەتە گەڕ، شەوی رابردوو گوتی، ئاڵای تاجیكستان بخەنە كۆمێنتی پۆستەكانی فەیسبووك. بەڵام ئێستە بە تەواوی ئەو هۆكارەی روونكردووەتەوە. 

بۆكان جاف روونكردنەوەی لەسەر بڵاوكردنەوەی ئاڵای ئەو وڵاتە داوە و دەڵێ‌، بەكارهێنانی ئەو ئاڵایە بۆ ئەوەیە كە ئاڵایەكی هاوشێوەی كوردستان بخرێتە تۆڕەكان و بۆ ئەوەی لەماوەی مانگێكدا داتا وەربگرین كە چەند كەس بەكاری هێناوە. دووپاتیش دەكاتەوە كە لەسەر ئاڵای تاجیكستان رێككەوتن كراوە و زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای كوردستان دەچێت.

جاف باسی لەوە كردووەتەوە كە ئەم كەمپینە بۆ ماوەی مانگێكە بۆ ئەوەی خواست و ئارەزووی خەڵك لەسەر ئەو ئاڵایە بزانرێت و داتای ئەم مانگە بەكار دەهێنرێ‌ لەلایەن لایەنە پێوەندیدارەكانەوە وەك بەڵگ یان بیانوویەك.

" ئاڵای ئیمۆجی تاجیكستان بەكار دەهێنرێ‌ بۆ ئەوەی كە بڵێین فەرموو نەتەوەیەك هەیە كە ئیمۆجی وڵاتێكی تر بەكاردەهێنرێ‌ بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی" بۆكان جاف لە روونكردنەوەكەدا وای نووسیوە. 

لە كۆتایشدا دووپات دەكاتەوە كە ئەم كەمپینە چاوی زۆری لەسەرە و چاودێری دەكرێت، لە كۆتایشدا هەمووان دەزانن و قۆناغ بە قۆناغ روونی دەكەینەوە. 




وشە - وشه‌