توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه كه تووشبووی شێرپه‌نجه بوون و چاك بوونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه دوو بۆ چوار كوپ قاوه بخۆنه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان كه‌متره و ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدراوه و له‌لایه‌ن سندووقی جیهانی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه (WCRF) په‌سه‌ند كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ڕۆژانه چه‌ند كوپێك قاوه ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڕێژه‌ی 32% كه‌متره له چاو ئه‌وانه‌ی كه‌متر له دوو كوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه بوون و ڕۆژانه ئه‌م بڕه قاوه‌یه ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری مردنیشیان كه‌متره.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌ریتانیا ئێسته كار بۆ هاندانی ئه‌و 43 هه‌زار به‌ریتانییه ده‌كات كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه بوون تا قاوه بخۆنه‌وه.