زۆرترین محەمەد لە توركیا لە دایك بوون

:: PM:01:51:26/03/2024 ‌
بەگوێرەی ئامارەكانی دامەزراوەی توركیا، لیستی ناوەكانی منداڵانی تازە لەدایكبوو، ناوی "محەمەد" پلەی یەكەم و دووەمی گرتووە و هەر خۆشی لە پلەی سێیەمدایە.

 دامەزراوەی ئامارەكانی توركیا ڕای گەیاند، ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2023دا لە دایك بوون، ناوی "مەهمەت" كە كورتكراوەی ناوی "محەمەد"ە، لە یەك ملیۆن و 298 هەزار و 836 منداڵ نراوە".

ئەوەی جێی سەرنجە، ناوی محەمەد لە ریزبەندی لیستەكەدا یەكەم و دووەم و هەرخۆشی سێیەمە.

لە دوای ئەویش زۆرترین ئەو ناوەی لە ڕەگەزی كوڕ نراوە مستەفایە، كە لە یەك ملیۆن و 75 هەزار و 770 منداڵ نراوە، لە دوای ئەویش ناوی ئەحمەد دێت كە لە 870 هەزار و 925 كوڕ نراوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی دامەزراوەی توركیا، لەناو زۆرترین ئەو ناوانەی لە منداڵی كچ نراون، لە پلەی یەكەمدا "فاتیمە" دێت كە یەك ملیۆن و 177 هەزار و 80 بووە، لە پلەی دووەمدا "ئایشە" دێت كە لە 924 هەزار و 535 بوون، پلەی سێیەمدا "ئەمینە" بە 791 هەزار و 982 كچ دێت.



وشە - سۆران عەزیز