وڵاتێكی ئیسلامی مزگەوتێك بۆ رەگەزگۆڕاوەكان دەكاتەوە

:: PM:06:10:29/03/2024 ‌
بەنگلادیش كە زۆرینە مسوڵمانن، مزگەوتێكی تایبەت كرد بەو مسوڵمانانەی كە رەگەز گۆڕاون و رەگەزی خۆیان گۆڕیوە. 

ئاژانسی هەواڵی AFP، بڵاوی كردەوە، مزگەوتەكە لە رووی بیناسازییەوە سادەیە، لە یەك ژوور پێكدێت، ناوەندێكی نوێیە بۆ كەمینەكان لە رووی رەگەزییەوە و بۆ ئەوانەی كە رەگەزگۆڕاون. 

باڵەخانەی مزگەوتەكە لە نزیك ناوچەی "میمینسینگ" لە باكوری دەكای پایتەختی بەنگلادیشەوە لەسەر رووباری "براهمابۆترا" دروست كراوە، زەویی مزگەوتەكە لەلایەن حكوومەتەوە پێشكەشی ئەم كۆمەڵەیە كراوە. 

لای خۆشییەوە، "جۆبیتا تۆنۆ" رێبەری رەوتەكە لە گوتارێكیدا بەرانبەر مسوڵمانان گوتی، لێرەوە كەس ناتوانێت نكووڵی لە بوونمان بكات و بۆ لەمەودوا كەس ناتوانێت گاڵتەمان پێ بكات. 

لای خۆشییەوە "سۆنیا" كە مسوڵمانێكی تری رەگەز گۆڕاوە و لە منداڵییەوە ئارەزووی خوێندنی قورئانی هەبووە، بە ئاژانسی afp راگەیاند، لەوكاتەی منداڵ بووم دەچوومە مزگەوت و رێگەپێدراو بووم، بەڵام دوای رەگەز گۆڕینم هەرگیز لە خەونیشدا باوەڕم نەبوو كە جارێكر تر دەتوانم لە مزگەوتدا نوێژ بكەم و بگەڕێمەوە بۆ مزگەوت.


وشە - پۆڵا مەحموود