ڤیدیۆ.. هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی هونەری خۆی پێشكەشی مەنسوور بارزانی كرد

:: AM:12:07:01/04/2024 ‌
دوای ئەوەی مەنسوور بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی بە هانای لێقەوماوانی لافاوەكەی دهۆكەوە چوو، هونەرمەند حەسەن شەریف لە نوێترین بەرهەمیدا بەناوی "شەڤێن تاری" كلیپێكی تایبەتی بە لافاوەكەی دهۆكی پێشكەش كردووە بە فەرماندە مەنسوور بارزانی. 

19ی ئەم مانگە، بەهۆی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە خەڵكی دهۆك بەهۆی كەوتنەژێری خانووەكانیان و ئۆتۆمبێل و ماڵیان زیانی زۆریان پێگەیشت، هەر زوو "مەنسوور بارزانی" بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی چووە شوێنی رووداوەكە و لە نزیكەوە گوێی لە زیانلێكەوتووانی لافاوەكە گرت و بەڵێنی پێدان لە زووترین كاتدا زیانپێكەوتووان قەرەبوو بكرێنەوە و  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە وتەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد و گوتی "ئێمە خزمەتكاری خەڵكین نەك ئاغاو كوێخا".

لەكاتی لافاوەكەی دهۆكدا، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كردەوە‌ كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان بەركەوتبوو، هاوكات له‌گه‌ڵ پتر له‌ 500 پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و  زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، ئۆپه‌راسیۆنی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاریان ده‌ست پێ كرد و دوای 48 سەعاتیش لە رووداوەكە زیانلێكەوتووانی لافاوەكە قەرەبوو كرانەوە.






وشە - پۆڵا مەحموود