پۆلیسی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، به‌تۆمه‌تی تیرۆر و پێوه‌ندیكردن به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، خوشكێكی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی له‌ناو خاكی ئیسرائیل گرتووه، له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كهلوپهلیشدا گرتووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی ئیسرائیل له شاری ته‌ل سه‌بع، "سه‌باح عه‌بدولسه‌لام هه‌نیه /57 ساڵ/"یان گرتووه كه ده‌كاته خوشكی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیسایی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له‌گه‌ڵ گرتنه‌كه‌یدا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كهلوپهلیشدا گرتووه كه پێوه‌ندییان به كاری تیرۆره‌وه هه‌یه.
پۆلیسی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌كه‌یدا زیاتر گوتی، لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌گه‌ڵ خوشكی هه‌نیه ده‌كرێ و ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بێت، گومانی زۆری لێ ده‌كرێ كه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌بێت و خۆیشی سه‌ربه بزووتنهوهكهیه. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، ئه‌و ژنه پاڵپشتیی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی حه‌ماس ده‌كات.
ئاماژه دراوه كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆ، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مۆساد، به‌شدار بوون له گرتنی خوشكه‌كه‌ی هه‌نیه، له كاتی گرتنیشی چه‌ندان دیكیۆمێنت و مۆبایلی پێ بووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی دیكیۆمێنته ده‌ست بهسهرگیراوهكان، ده‌یسه‌لمێنن كه سه‌باح عه‌بدولسه‌لام هه‌نیه، پێوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ حه‌ماسدا هه‌بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆلیسی ئیسرائیل ئاشكرای كردووه، خوشكه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رله‌وه‌ی براكه‌ی ببێته سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس، ئه‌و له شاری ته‌ل سهبعدا هاوسه‌رگیریی كردووه.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 32 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.