دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ باڵوێزخانه‌ی ئێران له سووریا بۆردمان كرا و فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی پاسداران و ژماره‌یه‌كی تر كوژراون. هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئیسرائیل بوون و ئێرانیش رای گه‌یاند كه تۆڵه‌ی ئه‌و بۆردمانه له ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ ئیسرائیل به فه‌رمی باسی بۆردمانه‌كه‌ی دیمه‌شق كرد.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دانیاڵ هاگاری گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل، قسه‌ی بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" كردووه و رای گه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی له دیمه‌شق بۆردمان كراوه، باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێرانه، نه كونسوڵگه‌یه و نه باڵوێزخانه.
هاگاری زیاتر گوتی، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردووه‌وه تا ئێسته‌یش، ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گرژی له ناوچه‌كه زیاتر بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ هیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نییه.
دوای بۆردمانه‌كه‌ی دیمه‌شق، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای زیاتر له 12 سه‌عات له كوژرانی كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده‌ی گرنگی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له سووریا، هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كرد و گوتی، ''ئیسرائیل به‌ده‌ستی قاره‌مانه‌كانی ئێمه سزا ده‌درێت و كارێك ده‌كه‌ین كه ئیسرائیل له‌م تاوانه و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی تری په‌شیمان ببێته‌وه.''
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له په‌یامی جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیلیان كردووه.
ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به په‌له كۆ ببێته‌وه و هێرشه‌كه‌ی سووریا سه‌ركۆنه بكات.